عێراق لە چاوەڕوانی داڕمانیەکی گەورەدا

زانا تۆفیق بەگ
ئەوشڵەژان و داڕمانە کتوپڕانەی لە گوڕەپانی سیاسی عێراقدا دەبینرێن ، بەڵگەی دروستن کە داهاتووی عێراق لە دوای  دەستبەکاربوونی کابینەکەی سودانی بە کۆمەڵی ڕیسکی ترسناکدا گوزەر دەکات .

گرنگترین ریسکی بەردەم کابینەی نوێ عێراق بریتیە لە پەیوەندیەکانی ئێران و ئەمریکا لە دوای کۆتایی هاتنی ویلایەتی سەرۆکایەتی بایدن و گەڕانەوەی کۆماریەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا وە دەستنیشانکردنی جۆری په یوەندیەکانی سەرۆکی نوێ ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا .

 هەموو دیدگا سیاسیەکان بەو تڕوانینە نوێیە دەڕوانن لە کێشە هەڵواسراوەکانی  ئەمریکا و ئێران   ، کە عێراق لە ئایندەیەکی سیاسی نزیکدا دەبێتە گوڕەپانی ململانیە سەربازی و  لێکترازانی کابینەکەی سودانی وە لاسەنگکردنی هەردووبەرەی دژبەیەکی ووڵاتانی پڕۆ ئەمریکایەکانی وەک کەنداو بەشێک لە ووڵاتانی ئابووری ئاسیا دژی ووڵاتانی  وەک  ئێران و ڕووسیا وچین  لە ناو خاک و جوگرافیای سیاسی ووڵاتی عێراقدا. 

باشترین پێگە بۆ دەستشکاندنەوەی یەکتری  لەنێوان ئێران وئەمریکا  ووڵاتێیەکی وەکو عێراقە  .  کەڕووترین پێگەیە هەیە بۆدروستکردنی پێکدادان لەسەر بنەمای ئایدیای دین وئایدۆلوژیای سیاسی بەبێ ئەوەی هاووڵاتی عێراقی لەوە تێبگا بۆچی و لەپێناوی چی خەریکی کوشتوبڕینی یەکترین .

گرنگترین پاڵنەری کێشەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا  لەسەر خاکی عێراق بریتیە  لە  دۆسیەی ئەتومی و قۆناغەکانی بەڕێوەچونی ئەو کەیسە لە ڤێنا . هەرکات جورێک لە نزیکبوونەوە لەنێوان ووڵاتانی ئەتۆمی وئێران ڕووبدات ئەوا دۆخی سیاسی عێراق بەرەو  ئاسایی بوونەوە هەنگاو دەنێت. وە پێچەوانەکەی واتە هەرکاتی قۆناخی گفتوگۆکانی لایەنەکان گرژی تێبکەوێت ئەوا دیسان هێزەکانی ملیشایی سەر بە ئێران  لە عێراق ململانیەکانیان توندتردەکەن ،  وە حکومەتەکەی سودانی بەرەوە هەلوەشادنەوە هەنگاو دەنێت چونکە لە بنچینەدا سەرماییەی سیاسی ئەوەندە نیە تابتوانێ هێزەکانی ملیشایی لە عێراق دووربخاتەوە یان سوپای عێراقی بێلایەنانە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبێت لەسەرهەڵدانی کێشەکاندا چونکە ئەم سوپایە وەلائی نیشتمانی نیە  بۆعێرق . لەلایەکی ترەوە  هاووڵاتی عێراقی هیواخواستە لە ڕابووردوادا چی بەسەر بەعس و دارودەستەکانی هات لە ئێستا بە زیاتر بەسەر حکومەتو لایەنە سیاسیو کاربەدەستەکانی عێراق بێت.

دووسیە دووهەم تایبەتە بە مانەوەی سوریا و حیزباللە  لە دوای تێکچوونی دۆخی سوریا هاتنی ڕووسیاو تورکیا وەکو میحوەریەکی جیاواز لەناوچەکەدا . وە دابەشکردنی هەیمەنی ئەو هێزانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئێران و ئەمریکا وە دوورکەوتنەوەی ئەمریکا لە عێراق وە فەراهەم کردنی ناوچەکە بۆئێران لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران بۆ ناوچەی؟ کەنداوی عەرەبی زامنکردنی ئاسایشی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە . 

 دوورکەوتنەوە لە لێدانی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بەتایبەتی لە کەنداو. ئەمە ڕووگەیەکی تری ململانیەکانی ئێرانە لەبەرامبەر ئەمریکا لە عێراق وە قۆناخی نوێی ململانیەکان زیاتر توندتر دەبێ لە دوای گوڕانی سەرۆکایەتی نوێ ئەمریکا . حکومەتەکەی سودانی کە هیچ بنەمایەکی بەهێزی سیاسی نیە وە متمانەی هاووڵاتانی عێراقی نیە ناتوانی ڕووبەڕووی ئەو ئالەنگاریە سیاسیانە بێتەوە لە عێراق واتە بە کورت و کوردی عێراق لە ئێستاو داهاتوودا ناتوانی ببێتە چوارچێوەیەکی ئارام بۆ هیچ لایەنیەک .

29/10/2022



وتارەکانی تری نوسەر