زلەیەکی بچوک گوڕانکاریەکی گەورە

زانا تۆفیق بەگ

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ووڵاتی تونسدا کۆمەلی نووسەرو ڕوشنبیری ئەو ووڵاتە ، چەند دیبەتێکی ڕووبەڕوویان لەگەڵ چەند کەسیایەتیەکی نووسەرو ڕوشنبیرو سیاسی و ئەکادیمستەکانی بواری سیسیولۆژیدا سازکرد. 

ئامانجی دیبەیتەکە بریتی بوو لەو گوڕانکاریە گەورە کە ڕوویدا .  بەهۆی ڕووداوی زلەیەکی  فادیە حمدی لەسەر شەقامەکانی تونسدا لە دەستگێریەکی هەژاری ئەو ووڵاتە  بەناوی محەمەد بوعزیزی ، چرکەساتی لێدانی زلەیەک دەبێتە هۆکاری دروستبوونی بوومەلەزیەکی گەورە هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ مێژوو بۆ تونس وگەلانی ناوچەکە .

دیالوگی بنچینەی دیبەیتەکە لە نێوان ڕۆشنبیران و بەشێکی زۆری نەوەی  سیاسی دوای شوڕشی بوعزیزی تونس ، بریتی بوو لە پەیوەندیە لوکالیەکانی شوڕش لەناوخۆ و کاریگەریەکانی بۆ دەرەوەی تونسو دروسبوونی ڕۆحێکی یاخی لەناو نەوەی ئێستای گەلانی ناوچەکە . 
بۆ ئەوەی لە کاریگەری ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی تێبگەین لەسەر نەوەی ئێستای کۆمەڵگای کورد گرنگە توانای نەوەی ئێستا بە ساڵەکانی تەمەنیان نەپێوین ، بەڵکو بە ژمارەی ئەو گوڕانانە بپێورێت کە لەناو مێژووی کۆمەڵایەتی ئێمەدا دروستیانکردوە.یان بەبڕی ئەو خەونانەی کە لە واقیعدا کارلێکدەکەن یان دەچنە تاقیکردنەوە تواناکانی خۆیانەوە . 

شکستخواردنی نەوەیەک   نابێت بەو پێوەرانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێ کاتێک لە گوڕانی سیستەمی سیاسی ووڵاتدا سەرکەووتونەبوو  ئیتر ئومێدمان پێیان نەمێنی ، چونکە سەرکەوتنی نەوەیەک لە؟ئێستادا بە نزیک و دووری لە دەسەڵاتی بەڕێوەبردن یان حیزبی سیاسیەوە ناپێورێت ، بەڵکو بە توانای گوڕانکاری قەناعەتی کۆمەڵگاو دەستکاری ئەو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەی تاکی ئێمە  دەبێت لە گشت کایەکانی تردا، یان وەرگرتنی دەسەڵاتی سیاسی یان ڕووخاندنی سیستەمی سیاسی بەمانای وەرگرتنی شوناسی ئەم نەوەیە نیە بەڵکو ، کرانەوەی عەقلێتی کۆمەڵگا  و کرانەوەی بەڕوو کۆمەڵگایەکی مەدەنی دەبێت، بەتایبەتی لەسەر بنەماکانی دروستبوونی دەوڵەتێکی هاووڵاتی دروست دەکرێ. 

بەداخەوە لەناو نەوەی ئمڕوی کوردیدا قەیرانێکی قووڵی مەعریفی هەیە هەر ئەم هۆکارەش واکردوە کە نەتوانرێ پردێکی پەیوەندی بەهێز لە نێوان خەونەکانیانو ئومێدێکی واقیعی بۆ دروستکردنی گوڕانێکی بنچینەی لەناو کەلتوور و پەروەردەی نیشتمانی ئێمەدا دروستبکرێ ، هاوکات بەشێکی تری کێشەکە پەیوەندی  بەسیستەمی سیاسی کورد هەیە بەتایبەتی دام ودەزگاکانی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن کەنەیانتوانیوە نەوەی ئمڕۆ ڕۆڵی سەرەکی وکاریگەریان هەبێت ، لە دروستکردنی بڕیاری سیاسیدا یان لەناو هەئەتەکانی حیزب و دام ودەزگاکانی  بەڕێوەبردندا ، شوێنی لاقیان پێ بدرێ پاڵپشتیان بکرێ بۆ دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ داهاتوویان، وە گوێ لە داواکارێکانین بگیرێت وەچارەسەری کێشەکانیان بۆ بکرێ.

03/09/2023



وتارەکانی تری نوسەر