قاچت داگرە ئەی دڕندە

زانا تۆفیق بەگ
ڕووداوی هووانەی شاری سلێمانی و ئازاردانی کچێکی گەنج تەنها لەبەر ئەوەی بەشێک لە جستەی ڕووتە. ئەمە نیشانەی دەرکەوتنی داڕمانی کۆمەڵگای کوردیە لەسەر هەموو ئاستەکان بەتایبەتی پەروەردەو کەلتوورو ئازادییە فەردیەکانی مرۆڤ و لێژبوونەوەی پەروەردەی تاک لەناوفەزای گشتیدا.

ڕووداوەکە ئەگەر بەشێکی پەیوەندی بەیاسا هەبێت ، پێویستبوو لەداوای بڵاوبوونەوەی ڕووداوەکە لەسەر توڕەکۆمەڵایەتیەکان ،  داواکاری گشتی و کەسی تاوان لەسەرکراو سکاڵای یاسای لەسەرتاوانبار بکات . وە بەپێێ مادە یاساییەکان ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە تا سزای یاسای خۆی وەرگرێت . 

بەشەکەی تری پەیوەندی بەو مینبەرە موزەیەفانەوە هەیە ، لەڕێگای بانگەوازخوازەکانەوە دەیانەوێ توندوتیژ ئایدولۆژیای دینی بڵاوبکەنەوە .
دەستدرێژی کردنە سەر جەستەی کچێک کە تەنها تاوانی ئەوە بووبێت کە جەستەی خۆی وەکو موڵکو مافی خۆی نیشانبدات . ئەوە لە ناوەڕۆک و جەوهەری ڕووداوەکەدا هەڵگری هەزارەها مەدلوولاتی گرنگە کە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە لەئێستادا  ، نەوەی نوێ  لەژێر کاریگەری فکری داعشی و ڕادیکاڵی ئیسلامی سیاسیدان ، پێویستە نووسەرانی ئێمە هەڵوێستەی لەسەر بکەن و ئەم شەپۆلە مەترسیدارە ڕابگرن وەداوا لە دەزگاکانی کومەڵگای مەدەنی بکرێت لەگەڵ دەزگاکانی دەوڵەت سنورێک بۆ ،ئەو فیگەرومینبەرانە دابنرێ ،کە دەیانەوێ سلێمانی بکەنە کابوڵ و دین وەکوکاڵایەک بەکاربهێنرێ بۆ دەستکەوت تێکدانی ئاشتی کومەڵایەتی لە سلێماندا.  چونکە ئەمە تاکە ڕووداو نیە کە خۆی دووبارە دەکاتەوە پارساڵ لە ڕۆژی ڤالانتایندا دوو گەنجی تری سلێمانی دانسێکی جوانیان کرد بۆ دەڕبڕینی ئەو ڕۆژە لە جادەی سەهۆلەکە بە هەمان سیناریۆ بەڵام بە ئالیەتی جیاواز تەکفریان کردن لەڕێگای بەشێکی زۆری بانگەوازخوازەکانی ئیسلامی سیاسی هەربۆیە پێدەچێت فکری داعش تەنها لە ڕقەو موسڵ حەویجە نەبێت پێدەچێت فوڕم و میتودی جیاوازی تری هەبێت لەئێستادا، لە دەشتایەکانی سوریاو  بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار گواسترابێتەوە بۆ ناوشارەکان بە شێوازی و میکانزمی تر.

31/12/2022



وتارەکانی تری نوسەر