تۆ مرۆڤیت بۆ ئیستغلال بکرێی؟

سۆما خالید


لەوانەیە زۆرێک لەمڕۆڤەکان لەماوەی ژیانیان بەبەردەوامی لەپەیوەندییەکی هەڵەو ئیستغلال کردندا بن و بەردەوامیش رووبەرووی ئازاری سۆزداری ببنەوە، ئەگەر لەمجۆرە پەیوەندییەدایت هەناسەیەکی قووڵ هەڵ بکێشەو بەزەیی بەخۆتدا بێتەوە، هەوڵمەدە لەم پەیوەندیانەدا بەکاربهێنرێت. 

هەر یەکێک بارودۆخێکی جۆراوجۆری هەیە و زۆر کات لەپەیوەندییەکاندا دەبێتە هۆی خراپ بەکارهێنانی و ئیستیغلال کردن، کەبۆ  هۆکاری سۆزداری دەگەڕێتەوە وەک،  هۆگربوون و نکۆڵیکردن لەبارودۆخەکان، تاوان یان شەرم و ترس، هیوا بۆ داهاتوویەکی باشتر و هەستکردن بەپابەندبوون یان زۆرداری بێت. لەوانەشە ئەو هۆکارانە بن کە لە بارودۆخەکانەوە سەرهەڵبدرێن. سەرەڕای ئەوەی کاریگەری دەروونی لەسەر تەندروستی کەسەکان دروست دەکات، وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، نائارامی و نەبوونی بڕوا بەخۆبوون و  لۆمەکردنی خوی.

ئەگەر لە ژینگەیەکی شڵەژاودا دەژیت، ڕەنگە جارو بار هیوایەکت هەبێت بۆ بارودۆخەکان یان سەرنجێکی کورتی ئەو کەسەی کە عاشقت بووە. ڕەنگە ئەم ساتە پۆزەتیڤانە ئیجابیانە زۆر کەم ڕووبدەن، هەرچەندە تاڕادەیەک وامان لێدەکەن هیواخواز بین کە ڕەنگە پەیوەندیەکە بەردەوام بێت.بەڵام ئەم هیواخوازانەو بەلێنانە   زۆر کات دەتوانن بۆ زەمینەی زیان گەیاندن یان هەستی نەتوانین لەوازهێنانی کەسێک دروست بکات. 

هەرچەندە زۆر کات وابیر دەکەیتەوە بەجێهێشتنی پەیوەندیە بێزارکەرەکان زۆر زەحمەتە و بوێرییەکی زۆر پێویستە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، بەڵام تۆ توانای باشترین کارێکت هەیە کەدەتوانیت ئەنجامی بدەیت و دەتوانیت بەرەنگاری بێت. وا بیرمەکەوە کە کارێکی هەڵەت کردووە یان تۆ تاوانباری توندوتیژیت. هەر بۆیە ئەگەر تۆ لە پەیوەندییەکدا ئیستغلال کرایت،بەدوای ئامۆژگاریدا بگەڕێ بۆ گەڕاندنەوەی کارامەیی خۆبەها و ئامرازە ئەرێنیەکانی گونجاندن. چونکە دانانی سنوور ڕێگایەکی گەورەیە بۆ بەرەوپێشبردنی سەربەخۆیی و گرنگیدان بە خۆت. هەروەها گرنگ نییە ئەوەی پێتان وتراوە،  شایەنی ئەوەیت لە پەیوەندییەکی خۆشویستن و سەلامەت و تەندروستدا بیت. بوونی لەم جۆرە دۆخانەدا دەکرێت قورس بێت، بەڵام دەتوانێت هەستێکی ئاشنا یان ئاسوودەیی بۆ خوت بگەڕێنیتەوە.

07/07/2022



وتارەکانی تری نوسەر