لە سەرنجێکەوە بۆ لەناوچوون

سۆما خالید
هیچ پەیوەندییەکی هاوسەری لە شەو و ڕۆژێکدا وێران نابێت. هەندێک رەفتاری وێرانکەر هەیە کە پەیوەندییەکە لەناو دەبات و دەتوانێت پەیوەندییەکی ناوازە و پر‌ لە خۆشەویستی بگۆڕێت بۆ ململانی. وە هەندێک هەڵسوکەوت هەیە کە لەوانەیە ئاسایی بێت بەڵام بە ئاسانی دەتوانێت ژیانی تۆ تێکبدات. بۆیە پێویستە لێی تێبگەیت و بە ناسینەوەی شێوازی هەڵسوکەوتەکە پەیوەندییە هاوسەریەکە سەر لەنوێ بنیات بنێتەوە. 

کۆنترۆڵکردنی هاوسەرەکەت ترسێکە لە نەبوونی ئاسایش و ئارامی و دڵنیایی.کاتێک کۆنترۆڵکردنی هەڵسوکەوت دەچێتە ناو پەیوەندییەکەوە،ترسێکی بنەڕەتی هەیە و لەوانەیە ئەم ترسە لە ناڕوونی داهاتووەوە سەرچاوە بگرێت، بەمەش هاوسەرەکەت ئازار دەچێژێت. یاخود هەوڵی بەراوردکردن لە هەندێک هاوسەراندا زیادی کردووە. واتە بەرواردکردنی هاوسەرەکەت لەگەڵ هاوسەری کەسێکی دیکە یان لەگەڵ پەیوەندی یەکەمی ژیانت و هاوسەری رابردووت، ئەمە کارەساتە و شتێکی راست نییە ئەنجامی بدەیت و هیچ کەسێک هەموو پێوەرەکانی نیە و دواجار هاوسەرگیرییەکەت تێکدەدات. 

وتنی "نەخێر" بۆ هەر شتێک کە لەلایەن هاوسەرەکەت پێت دەوترێت لەوانەیە بێزارکەر بێت و هەروەها یارمەتینەدان لە ئەرکە بچووکەکانی ماڵەوە نائومێدییەکەی زیاد دەکات. ئەگەر بەمشێوەیە   بەردەوام بوویت پێزانینت بۆی هەبێت. ئەگینا هەست بەوە دەکات گرنگی پێ نادەیت. 

هەموو پەیوەندییەکی هاوسەری ناکۆکی تێیدایە، وە ئەگەر ناکۆکیەکە درێژە بکێشێ ئەوە هاوسەرەکەت لەرووی هەستەوە لەخۆت دوور دەخەیتەوە. کاتێک ناکۆکی لە پەیوەندییەکەدا سەر هەڵدەدات دەبێت لەخۆتانی دوور بخەیتەوە و هەستی خۆشەویستی پێی ببەخشەو کات تەرخان بکە بۆ قسەکردن لەگەڵی. ژیانی تەندروستی درێژخایەن،دڵخۆشی و سەقامگیری لە هەموو پەیوەندییەکانت بەختەوەرت دەکات.هەروەها بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ یەکتر ئاسوودە دەبن، هەندێک ڕەفتار ئاسایی دەبێت،پاشان واز لە ئەنجامدانی شتی بچووک دەهێنن و بێزار و بێئاگا دەبن. بەڵام پێویستت بە ڕۆتینێکی نوێ هەیە بۆ گۆڕینی شتەکان.

22/07/2023



وتارەکانی تری نوسەر