هەڵبژاردن و كورسی كۆتاكان

هیوا حسن
حیكمەتی كۆتا لەهەموو ئەو ووڵاتانەی كە پیادە ئەكرێت بۆ بەشداری پێكردنی ئەو پێكهاتانەیە  كە ژمارەیان كەمەو ناتوانن كورسی پەرلەمانیی بەدەست بێنن و بەشداربن لەبڕیاری سیاسی لەووڵاتدا ، بەپێی عورفی یاسایش ژمارەی كورسی كۆتاكان بۆ هەر پێكهاتەیەك یەك یان دوو كورسیە، بەڵام لەپەرلەمانی كوردستان لەبەر ئەوەی كورسی كۆتاكان بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی سیاسی بەكار دەهێنرێت و كورسیەكان بۆ نوێنەری راستەقینەی پێكهاتەكان نییەو تەنها لەبەرژەوەندی حزبی دەسەڵاتە ، هەروەها ژمارەی كورسیەكانیان زۆرەو نزیكەی 10٪ی كۆی گشتی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانە كەواتە لەڕێژەی یاسایی دەرئەچێی و ناگونجێ لەگەڵ سیستمی كۆتا، بۆیە ئەگەر یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكرێتەوەو ژمارەی كورسی كۆتاكان كەم نەكرێتەوەو میكانیزمێكی گونجاو بۆ دەنگدانی دەنگدەرانی پێكهاتەكان نەدۆزنەوە بەشێوەیەك تەنها خودی هاووڵاتیانی پێكهاتەكان دەنگ بە نوێنەرەكانیان بدەن نەك هێزە سەربازیەكان و كادری حزبەكانی دەسەڵات، ئەوا ئەنجامدانی هەڵبژاردن هیچ بەهایەكی نابێت و ناتوانێ هیچ گۆڕانكاریەك بكات لە هەیكەلی ئێستای ناو پەرلەمان و لەسیستەمی سیاسی و ئیداری لەهەرێمی كوردستاندا.
كەواتە هەڵبژاردن بەو شێوازەی پێشوو هەمان تاس و حەمام ئەبێت و ئەنجامدان و نەدانی دەرەنجامەكەی هەر یەكە.


08/03/2023



وتارەکانی تری نوسەر