هۆکاری جیابونەوەی بەریتانیا ..!

مه‌جید مام برایم

یەکێتی ئەوروپا  لەدوای ساڵەکانی (٢٠٠٣ تا ٢٠١٤) بەهۆی وەرگرتنی ووڵاتانی  ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بۆناو یەکیتیەکەیان بەشیوەیەکی یاسایی  بەنمونەی (ڕۆمانیا وپۆڵۆنیا و ولاتیڤیاوبوڵگاریا)جگە لەهاتنی پەنابەرانی  سوری وعێراقی وئێرانی وئەفغانی وئەفرییقاش  کەبەشێکیان لەڕێگەی کەمپەکانی یوئێنەوە لێرەوە وەردەگرێن ،  هەر لەو وولاتانەش ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو  بەنایاسایی  هەژماردەکرێن دێنەناو ووڵاتان ، بەریتانیا بەشی شێری بەرکەوت لە هاتنی هاوڵاتی ئەو وولاتانەدا.
ڕاستە بڕیارەی ڕیفراندۆمەکە  لەسەرەتادا سیاسیەکان دایانڕشت  وحزبەکەی دێڤدکامیرۆن ( کۆنسێرزەتیڤ) ئەوپڕۆژەیاسایەی دەرکرد بۆدەرچوون لەیەکیتی ئەوروپا ، لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ڕابردودا وتوانی دەنگ و سۆزی  زۆری هاوڵاتیانی بەریتانیا بۆ خۆی مسۆگەر بکات وبۆ جاری دووەم لەسەریەك لەهەڵبژاردندا سەرکەوتن ..!
ئینجا  لەگەڵ یەکیتی ئەوروپا وئەمریکا دا کەوتە گفتوگۆ وبۆ ئەو مەبەستە هیچ لایەك لەگەڵ بەریتانیا تەبا نەبوون بۆ دەرچون وفشاری زۆریان خستە سەرکامیرۆن وحکومەتی بەریتانیا لە ڕێگەی کۆمپانیا ئابوریە گەورەکانی ئەمریکاو وڵاتانی تری ئەوروپادا کەبەریتانیا جێ دەهێڵن  ڕیفراندۆم بە دەرچوون لەیەکێتیەکە ئەنجام بدات وکۆمەڵێک مەرجی تری بەسەردا دەسەپێنن ..؟!
 کامیرۆن هەستی بە مەترسیەکانی ئەو دەرچونەکرد بۆیە کەوتە کەمپەینکردن و قەناعەتی بەزۆربەی کابینەی حکومەتەکەی کرد پشتیوانی بکەن بۆمانەوە ؛ بەڵی شازدە وەزیر پشتیوانی بوون وحزبی کرێکارانیش بەگشتی وبەشێکی زۆری ولایەتی  سکۆتلاند ووێلزش نیوە بەنیوە لەگەل مانەوەدا بوون ، بەگشتی خەڵکی نوخبە لەگەڵ مانەوەدابوون ..؟!
بەڵام  ،  ئەوەی دەنگەکانی یەکلایکردوە بۆ دەرچون لەیەکیتی ئەوروپا بەپلەی یەکەم  خەڵکی سادەکەی بەریتانیا بوو  ،ئێمە خۆمان لێرەدەژین ..!
لەنزیکەوە دەزانین هۆکارەکانی چین لەخوارەوە ولەناو خەلکدا هەندێکیان نەیاشاردۆتەوە باسیانکردوە وەك نمونە ؛.
یەکەم ؛ ڕێژەی زۆری هاتنی ساڵانەی  هاوڵاتیانی ئەوروپای شەرقی کە ڕاستەوخۆ دەتوانن سودمەندبن لەخزمەتگوزاریەکانی خوێندن وتەندروستی وبژێوی وموچە و موچەی منداڵ کەتا تەمەنی شانزە بۆ هەژدە ساڵی بەردەوام دەبێت ، بەپێ ئامارێك سەدان منداڵ لەوڵاتەکانی خۆیان دەژین ولێرەش موچەیان بۆ دابین دەکرێت  هتد....
دووەم ؛ هێرشە تیرۆرستەکانی سەر فەرەنسا وئەمریکا بۆ سەرخەڵکی سڤیل ، ترسێکی گەورەی خستەوە لەناو دڵی ئەوروپادا وبەتایبەتی بەریتانیەکان..!
سێ؛  کەلتوری ئینگلیزەکان جیاوازە لەهی ئەوان ، ئینگلیز بەگشتی خەڵکی ڕوخۆش وبە ئەتەکێتن لەهەڵسوکەوتدا لەناوپاس وشوێنەگشیەکاندا وبازاڕکردندا ببونەهۆی شێواندنی هەڵسوکەوتی  ڕۆژانەیان ونیگەرانیان بەڕوخساریانەوە دیارە..!
سێهەم ؛ مەسەلەی کارکردن ئەوان بە بڕێکی زۆر کەم کاردەکەن وئامادەن لەخانویكدا یان ژورێکی  دە بۆ پانزەکەس بەیەکەوە بژین بەهەردوو ڕەگەزەوە ...؟
ئەو دیاردانە زۆر ئینگلیزەکانی بێزارکرد وهانیدان بەڕێژەیەکی زۆر بەشداری ڕیفراندۆم بکەن وئەنجامەکانیان بە بەرژەوەندی ویستی خۆیان یەکلایکردەوە .








25/06/2016



وتارەکانی تری نوسەر