لەتکە بەڕەیەك هەڵدەدەمە ناو ماڵی ڕێکەوتنی ( یەکێتی وگۆڕان )

مه‌جید مام برایم

مێژوو پێمان دەڵێ کورد لەناو خۆیدا یەکگرتوو تەبا نەبوە ، وە داگیرکەرانی کوردستان لەژێر هەرناوێك بووبێت کوردیان وەکو داشی دامە جوڵەی پێکردوە و لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاریان هێناوە.!

 بەڵگە نەویستە ونامەوێت بەدرێژی برینەکانی شەڕی براکوژی هەڵدەمەوە ، کە لە پەنجا ساڵی ڕابردوو بەناوی جەلالی ومەلای و لەدوایشدا بەناو یەکێتی وپارتی لەقۆناغەکان ڕویانداوە ،

باشە کاتێك شۆڕشی ئەیلول و ڕابەرەکەی بەڕەزامەندی خۆی بڕیار دەدات کۆتایی بەشۆڕش بهێنیت ، وە مەرجیش دابنێت بەوەی کەنابێت هیچ کەس ولایەنێك لەدوای خۆیان شۆڕشی چەکداری دروستبکەنەوە
وەکو کوردستان تاپۆکەی بەناوی خۆیەوە بووبێت ..!؟

دیارە کۆمەڵێک لە سەرکردەکان ناڕەزایان دەربڕی و گوتیان قابیلی قبوڵ نیە ودەوڵەتی عێراق دانانێت بەمافی کورد و پابەندی ڕێکەتنەکان نابێت وە ناچار دەبین درێژە بەشۆڕش بدەینەوە .؟

کەچی ئەو سەرکردایەتیە کەوتە کوشتن ولەناوبردنیان نمونە سەرکردەی ئازا وکورد پەروەر حەمەد ئاغای مێرگەسۆری و (10) دە کوڕی بەیەکەوە لەیەك کاتدا کوژران ،

ئایا چ خیانەتێکی عوزمایانکرد بوو، ئایا قابیلی ئەو کوشتنە بوون بەبێ دادگا ...!؟

لەدوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول (یەکێتی نیشتمانی کوردستان ) دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند ،

یەکەم مەفرەزەی بە سەرکردایەتی برایم عەزۆ لەبادینان چونەوە شاخ وشۆڕشی چەکداریان لەدژی حکومەتی عێراق وبەعسیەکان لەو ناوچەیە دەست پێکردوە ،

ئەوانیش بە پلانێك لەلایەن هەمان بکە ر و بڕیاربەدەستانە لە ئەشکەوتی پاڤێ هەموویان کوژران وشەهید کران .!؟

باسی ئەو سەدان وهەزاران کەس وکادرو سەرکردانەش ناکەم تا ڕووخانی سەدام لەژێر چەندان ناوی جۆراو جۆر کوژراون ،

ئینجا بەفشاری ئەمریکاو دۆستەکانی کورد لەدوای ڕوووبارێك خوێن ، ڕێکەوتنی ستراتیجی لەبەینی ئەو دوو هیزە هاتەکایەوە و سەریشی گرت وهێزەکانی تری کوردستان خۆشحاڵ بوون جگە لەداگیرکەرانی کوردستان..!

دیارە ئەوە پاکانە نیە بۆ یەکێتی لەدوای ئەو ڕێکەتنە ،

بۆ مێژوو دەڵێم ( پارتی دیمۆکراتی کوردستان ) زۆر لەخۆبایانەوە سیاسەتی کرد وفشارێکی زۆری خستە سەر یەکێتی وسەرکردەکانی وجەماوەرەکەی ،
بەوخۆسەپاندنە وە نەیتوانی تەوازنی هێزبپارێزێت و ئاشتەوایی بخاتەوە ناوماڵی کورد لەبواری سیاسی و دارایی وسەربازی ودیبۆماسی وهەتا جوگرافیش،

چونکە بەدرێژایی (16) شانزە ساڵ حوکمڕانی هەر سەرۆکی هەرێم لەدەست پارتیدا بوە وسەرۆکی حکومەتیش جگە لە دوو ساڵ هەر لەدەست پارتیدا بوە .؟!

ئینجا پارتی بەهۆی دروستکردنی ئاستنەنگە بەردەوامەکانی ناوماڵی کورد بەگشتی وە ئینشقاقی خستە ناو سۆشیالیت وزەحمەتکێشان وکۆمەڵێک حزبی تر وئێساش لەهەوڵی ئەوەیە یەکگرتووی ئیسلامی بادینانش جیابکاتەوە .؟!

وە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی توشی ئینشقاق کرد وبزوتنەوەی گۆڕان دروست بوو ،

واتا پارتی بەپلەی یەکەم هۆکاری دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕانە .؟.

.  پارتی پێ وابوو سەرکەتوو دەبیت

 

 حزبی زۆر قەبارەی بچوك ، خۆشی هەر بەدایکی حزبەکان دەزانێ وسیاسەتی ( پەرتکە وزاڵبە ش ) بەکاربێنێ لەگەڵیاندا

ئیتساش گوێمان لەهەندێ دەنگی جیاواز ونەشازە لەناو یەکێتیش بەگشتی وگۆڕانیش کەم ،

دەپرسین ئایا ئێوە بۆ دەبێ پێتان ناخۆش بیت یەکێتی وگۆڕان ڕێکەوتن بکەن ..؟

خۆشبەختانە هیچ خوێن ڕژانێك لەبەینتاندا نیە وجگە لەوشەش ساڵ وچەند مانگە یەك ماڵ بون وکاک نەوشیروان هەر جێگری مام جەلال بوە .؟ .

ئەوەی پێان ناخۆشە ئەو ڕێکەتنە سەربگرێت لەو خاڵە بەدەرنیە ، .

کە لە پۆست وبەرژەوەندی وکەسایەتیان دەدرێت و هیچی تر..!

ئەی بۆ ئاڵای شۆڕش ڕەوا بوو لەساڵی (1985) ئینشقاقی کرد وزیانی زۆری لەشۆش ویەکێتی دا وسەدان کەسی بەتەسلیم کردنەوەدا وپاش هەشت ساڵان گەڕایەوە ناو یەکێتی وپلەوپۆستیان وەرگرتەوە...؟

 ئێستاش بابزانن ئەمرێکاو ئەوروپا دەزانن لەهەرێمی کوردستان دیمۆکراسی توشی شکست هاتووە وگەورەترین دەزگای شەرعی خەڵکە کە پەرلەمانە پەكخراوە وحکومەتیش ئیفلج کراوە

بۆیە زۆر بەگەرمی پێشوازی وپشتیوانی دەکەن لە ڕێکەوتنی ( گۆڕان ویەکیتی )

بۆ ڕاستکردنەوەی باڵانس وتێک نە چونی زیاتری دیمۆکراسی و ژیان گوزەرانی خەڵک وستۆپکردن وکوشتنی خەڵکی سڤیل و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی .!؟

16/05/2016



وتارەکانی تری نوسەر