مەسعود بارزانی بۆ بەدوای فەرەیدون عبدولقادردا دەنێرێ!!

مه‌جید مام برایم

فەرەیدون یەکێک بوە لەسەرکردەکان وئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وپلەو پۆستی جیاجیای لەناو یەکێتیدا وەرگرتووە ..؛

تا ئەو ساڵانەی دوای کەبەهۆی مەسائیلی گەندەڵی لەناو یەکێتدا وڵاتی جێهێشت و بەتایبەتی کارەساتی هۆتێل سۆما لەسلێمانی کە بوە هۆی کوشتنی چەندان کەسی ناوە خۆی وبیانی یەکیك لەوانەی لێم نزیك بوو شەهید سەرکەوت کەلاری لەبەریتانیا گەرابۆوە باوکیشی شەهیدی یەکێتی بوو لەگەڵ دایکی خانەوادەکەی بونە قوربانی و ڕۆحیان شاد بێت ، لەو ڕووداوە و کارەساتەدا ڕووی ڕاستەقینەی زیاتر دەرکەوت ، بۆە هۆی ئەوەی لەسیاسەت و کەسایەتیدا ئیفلاس بێنێ وسەرخۆی هەڵگرێ بۆ هەندەران ولەسەر حسابی خەڵک ژیانی خۆش وبازرگانی بکات .!

ئەوەی سەیرە کە سەرکردەیەك خۆی بەمارکسی بزانێ وخۆی بەباوکی جوتیاروکرێکاران بزانێ و لەوپێناوەشدا دەیان ڕەش وڕوتی ووڵاتەکەمان بەکاریگەری ناوبراو وەک لەسەرکردەیەکی مەیدانی وخاوەنی خیتاب وبێژەرێکی بەهێز ومیدیاکار هاتبۆ مەیدان دژی پارتی ، ئەو لێدوان وگۆتانەی دەربارەی پارتی وبنەماڵەی بارزانی دەیدان لەکۆبوونەوەکانی هیزی پێشمەرگە وناو ڕێکخستنەکان دا خەڵکی پێ جۆش وخرۆش دەدات .!!

سەیرە زۆریش سەیرە ..! ، ئێستا ئەو برادەرە لەدیار بەرقەرار بوونی یاسا وکۆمەڵگای سۆسیالیستی و یەکسانیدا تازە بەتازە (١٨٠ ) سەدوهەشتا پلە بایداوەتەوە دەربارەی ئەوکێشانەی کە ڕوودا وباسی لیوە دەرکردن ودەڵێت کاک مەسعود کوڕی چاکە و توانج دەگرێ لەبزوتنەوەی گۆڕان ودەڵی گۆڕان دەیەوێت بەچەقەنەیەك بیگۆڕی نایگۆڕێ .!

دیارە جەنابیشی لاکەی تری مەبەستەو دەیەوێت بە چەقەنەیەك کوردستان تەسیلم بە پارتی وبنەماڵەکردن بکات ، وادەزانێ خەڵك لەگویی گادا نووستوون و ئەوەی فەرەیدون نەناسێ ئەوا بەقسەکانی سەرسام دەبێت .!

بەدوا داناردنی لەلایەن مەسعود بارزانیەوە ئەو دوو خاڵەی کۆدەکەمەوە .؛
یەکەم ؛ ناوبراو بەحوکمی ئەوەی  ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵە بوە وسەرکردەیەکی نزیکی کاک نەوشیروان و سەرکردەکانی تر بوە ، پارتی دەیەوێت سوئیستفادەبکات وزانیاری زیاتری دەستکەویت لەبەرامبەر نەوت وکاری بازرگانی .
دووەم ؛ بیکاتە دەڵاڵێکی گەورە بۆ ڕازیکردن وکاریگەری دانان لەسەر کۆمەڵێک سەرکردەکانی تروتاکو وەکو خۆی تەسلیمی ئیدارەی پارتی وبنەماڵەبن .! بەڵام وەرقەی دەستی سوتاوە وقسەولێدوانەکانی لای جەماوەری یەکێتی یەك نرخی یەک سلکە توور ناهێنێ .
مەجیدی مام برایم .


08/11/2015



وتارەکانی تری نوسەر