بڕیارە سبەی کۆبونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکات .!؟

مه‌جید مام برایم

بۆ چوارمانگ دەچیت نێچیروان بارزانی بەخاتری دڵی مەسعود بارزانی کۆبونەوەکانی حکومەتی هەرێمی هەڵپەساردبوو وەك هەڵوێستێك وپاڵپشتیەك بۆ مامی ، دیارە خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستیە دەزانن کە قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێمە وایکردوە قەیرانی موچە و باقی قەیرانەکانی تر کەڵەکەببن وقەتیس بن و خەڵك برسی بێت و کۆچ وڕەوی هەزاران گەنج بەرەو ئەورپا دەست پێبکات ودەیان قوربانی لێبکەوێتەوە ، شەرتی پارتی ئەوەبوو کە دەبێ پرسی سەرۆکی هەرێم وەکو ساڵانی پێشوو بەمەمنونیەوە و وەك چەپکە گوڵێك پێشکەش بە هەڤاڵانی پارتی بکرێت وئینجا ئەوان بەڕەحم وبەزەیی خۆیان لوتف بفەرموون خێربە پەرلەمان وحزبەکانی کوردستان وخەڵکی بکەن وژیان ئاسای بڕوات .!

لەبەرامبەردا ئەگەرحزبەکان وپەرلەمان وانەکەن ویاسا بکەنە بنەما بۆ پرسەکان ئەوا هەر وەکو پارتی لە ١٢/ئۆکتۆبەرودوای کردی و دەیکات .؟!

ئەی (یەکێتی ویەکگرتوو و کۆمەڵ ) ئێوە لەگەڵ (گۆڕان) کوا ئەو پەیمانەی بەخەڵکی کوردستاندا بوو.!
کوا پاکێجەکەتان بۆ سیستەمی پەرلەمانی .!
کوا شەرت وپەیمانەکەتان بە خەڵکی شەقام ومامۆستان وخوێندکاران وژنانتان دابوو ئێوە نەبوون دەتان گووت پارە هەیە و نایدەن واتا نەوت فرۆشەکان دەستیانگرتوە بەسەر پارەکاندا..!؟

ڕووی دەمم دەکەمە یەکێتی بەپلەی یەکەم دەڵێم ( ئایا بەشداری ئێوە لەبەر ئەوەیە کاک مەسعود بارزانی ئەمری کردوە وموچەی گلدراوی خەڵکی کوردستانی گەڕاندۆتەوە و بۆ فەرمانبەران وژیانی سیاسی وسەربازی وئەمنی چارەسەرکردوە .!

یان ئێوەی پێش خۆیداوە و بەشداری پێکردون بۆ جولەو گەڕان لە وڵاتانی کەنداو تورکیا لەسەر چارەنووسی هەرێمی کوردستان ).!
تکایە پێمان بڵین بەکام میکانیزمە ویاسایە بەشداری کۆبونەوە دەکەن وشەرعیەت دەدەن بە حکومەتە حزبۆکراتیەکەی پارتی .!؟
کەبارودۆخ هەر وەکو خۆیەتی ئەی ئەو هەمووخەڵکەی کوژراو ئەو هەموو گەنجە بێ ئومێد بوون لەئاسایشی وژیان وکۆچیانکرد ومردن وئەو هەموولێك جیابونەوە وگرێبەستی کچ وکوڕان لەدادگاکان کێ لێ بەرپرسە.!؟



21/12/2015



وتارەکانی تری نوسەر