پارتی ئەودیمۆکراسیەتەی دەوێت!

مه‌جید مام برایم

پارتی هەر وەکو چۆن لەپرانسیپ وئایدلۆژیادا جیاوازە لەهەموو حزبێکی سیاسی ، ئاواش جیاوازە لە چەمکی دیمۆکراسی دا.
دەیەوێت ، سەدان حزب وڕێکخراوی سیاسی لەکوردستاندا هەبن بۆ بەرچاوی دونیا ، بەڵام دەبێ بەفلتەری ئەودا تێپەڕن وهەر خۆشی ئیدارەیان بدات .؟!
ئەگەر حزبێك بیەوێت لەوسنورەی کە  پارتی بۆی دیاریکردوە لەڕووی دیمۆکراسی وئازادیەوە ،ئەوا بێ قەدیوشەرت دەکەوێتە بەرپەلاماروتەخوینی دەکات و ڕازی نابێت بەو دیمۆکراسیەی کەهەیە لەدونیادا وەك مەفهومە گشتیەکەی کاری پێبکرێت ..!
دەگێڕنەوە ؛ مەلایەك دەبێتە ئەندامی حزبی شوعی خەڵکی کادروخوێندەوار لێ دەپرسن مامۆستا ئایا دەزانی شوعی بوون چیە بۆچی بویتە شوعی  .؟
دەڵێ بەڵێ دەزانم ، دەڵێن ئایا دەزانی ئەگەر دوو سەیارەت هەبێ دەبێ دانەیەکیان ببەخشی بە یەکێك کە سەیارەی نەبێ  ، دەڵێ بەڵی دەیدەمێ ،  دەڵێن دەزانی مامۆستا ئەگەر دوو وڵاخت هەبن واتا  (سوار) دەبێ یەکێان بدەی بەوەی کەنەی بێت ، مەلا دەڵێ نا ئەوەناکەم وقبوڵم نیە .!
دەڵێن بۆ قبوڵت نیە خۆ هەمان لۆجیک وهەمان شتە وەک ئەوەی پێشتر ، مەلا دەڵی نا فەرقی زۆرە ئەوەی یەکەمیان سەیارەم نیە تا بیبەخشم ، بەلام دوو وڵاخم هەن بۆیە نایبەخشم و دژی دەبم .!
دیمۆکراسیەتەکەی پارتیش ئاوایە تائەو شوێنەیە کە نایبەخشێ ..؟!
بەوەشەوە ناوستێ بۆ ناوزڕاندن ولەکەدارکردنیان لای ئەو خەڵکانەی خۆی وبەشێك لەئەندامەکانی ، ئەوا بێ ڕەحمانە دەکەێتە هەڵبەستنی سیناریۆی بێ بنەما ودوور لەڕاستی دا
 وە مەلەفلیش بۆ سەرکردەکانیان دروست دەکات ، نمونەی سەرکردەکانی یەکێتی لە تەقینەوەی زاخۆ وئەمیری کۆمەڵی ئسلامی وئەمنیداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی وڕێخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وچەندین کەسایەتی تر .
سەیرەکەی پارتی  لەوەدایە هەر هەمان  ئەو سەرکردەو کەسایەتیانە تا ئەوکاتەیی   کەلەگەڵی تەبا وڕێکن  ئەوا بەخەتەریان نازانێ بۆ سەربەرژەوەندیەکانی خۆیان هەموویان لەئاوی حەیات پاکترن وهیچ گرفتێکی لەگەڵیان نیە بەڵکو ستایشیشیان دەکات .!
خۆ جەماوەری کوردستانیش  هەویری بەدەستی پارتی  نیە تا چی بوێت لێ دروست بکات ، باش لەو دوو ڕووی ودوو فاقیەی سیاسیەتی پارتی تێدەگەن .





19/06/2016



وتارەکانی تری نوسەر