هەرێم لای ئێوە قەوارە و کیانە یان پارە و گیرفانە؟!

هۆشیار عەبدوڵا
ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ داهاتی نەوتەکەی بۆخەڵک نیە؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ کارەبا نادەن بە خەڵک و دەیفرۆشن؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ نەوت و غازەکەی دەفرۆشن و خەڵکیش سوتەمەنی نیە؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ داهاتی ناوخۆ ناگەرێننەوە بۆ قاسەی حکومەتە ئێکسپایەر بوەکەتان؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ پەرلەمانتان داخست و ئێستاش بێ ئەرزشتان کردوە؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا ناکەن؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ ئێرادەی خەڵک تەزویر و ساختە دەکەن؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ پەروەردە و خوێندتان بەو جۆرە وێرانکردوە؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ تا ئێستا زمانێکی کوردی ستانداردتان لە خوێندن نە گشتاندوە؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ لەبری زانکۆی نیشتیمانی زانکۆی حزبی و شەخصیتان هەیە و زانکۆکانتان لەسەر خۆتان تاپۆ کردوە؟! 

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ کردوتانە بە جێ تەراتێنی ئەجێندای دەوڵەتانی دراوسێ؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ ئیهانەی سەربەخۆیی نیشتیمانیتان کرد بە ریفراندۆمێکی حزبی و کەسی؟! 

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ حکومەتێکی ناشەرعیتان سەپاندوە؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ دەستتان بۆ بە حزبیکردنی داداگاکان بردوە؟! 

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ پێشمەرگەتان دابەشی سەر حزب کردوە؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆ موڵک و ماڵتان لە دەرەوەی وڵات زیاترە؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرمێتانە بۆ موچە جارێک بە پاشەکەوت و جارێک بە لیبڕین و بە دواکەوتویش ئەدەن بەخەڵکەکەی؟!

ئەگەر خەمی قەوارەی هەرێمتانە بۆچی موچەی خەیاڵی ئەدەنە لەشکری ئەمنی و میدیاکاری خۆتان و موچەی هەرە کەمیش بۆ خەڵکی هەژار و نەدار نیە؟!

لای ئێوە هەرێم نیشتیمانە یان بانکی پەیداکردنی پارە؟!
لای ئێوە هەرێم کیانە یان بەرملیە نەوت و باری قاچاغ؟!
لای ئێوە هەرێم دەبێ لە خزمەتی خەڵکدا بێت یان تەنها خزمەتی ئێوە؟! 
کێ لە ئێوە زیاتر دژی هەرێم و بەها بەرزەکانی مافی مرۆڤ بوە؟!
کێ لە ئێوە زیاتر ناوبانگی هەرێمی بە بەدکارییەکانی لەکەدار کردوە؟!
کێ لە ئێوە زیاتر رابردوو و ئێستا و ئایندەی ئەم هەرێمەی بێهیوا کردوە؟! 
هەرێم ئەگەر وەک کیانی زمانی هەبوایە دەمێک بوو هاواری کردبوو و دەیگوت؛ لێم گەڕێن، کەس هێندەی ئێوە دوژمن و دژی من نیە! 
لای ئێوە ئەی بازرگانەکانی کوردایەتیی هەرێم قەوارە و کیان نیە بەڵکو گیرفان و پارەیە و هیچی تر! 

21/02/2023



وتارەکانی تری نوسەر