٣١ی ئۆکتۆبەر بەریتانیا بێ ڕێککەوتن لەیەکێتی ئەوروپا دەردەکەوێت!

شوان بورهان


وێڕای ناڕەزایەتییەکان، بەرەی ئۆپۆزسیۆن، تەنانەت بە هەماهەنگی پەرلەمانتارەکانی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتداریشەوە، سەرەڕای ٣ جار ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنە کان کە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا تیریزا مای پێشکەشی پەرلەمانی بەریتانیای کردن. دواجاریش هەڵپەساردنی کارەکانی پەرلەمان لەسەردەمی سەرۆک وەزیرانی نوێدا بۆریس جۆنسۆن. لێ دەرکەوتنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بێ ڕێککەوتن کراوەتە ڕۆژەڤی سەرجەم میدیاکان! پێدەچێت حکومەتی بەریتانی پێشوەختە هەمو ئامادەکارییەکانی بۆ دەرکەوتن لە یەکێتی ئەوروپا بێ ڕێککەوتن ئامادە و پلانڕێژ کردبێت!


لەمیدیاکانەوە ٣١ ی ئۆکتۆبەر وەک ڕۆژی دەرکەوتنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بێ ڕێککەوتن کراوەتە ڕۆژەڤ! تەنانەت تەواوی پرەنسیپەکانی پەیوەندی ئەوروپا و بەریتانیا لە هاتوچۆوە بۆ بزنس و تەواوی بوارەکانیتر ڕێکخراون و ڕۆژانە گۆڕانکارییەکان پەخش دەکرێن لە میدیاکانەوە!


لەسەرەتاوە پێشبینی ئەوەم کردبو بەریتانیا بێ ڕێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا دەردەکەوێت! هەڵبەتە بۆ ئەو بۆچونەم پشتم بە شرۆڤەیەکی ڕێبەر ئاپۆ بەستبو کە دەڵێت: سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرنیتە لە دۆخی داینەسور دایە، لێرە بەدوا یەکتری دەخۆن! ئەم کورتە نرخاندنە فەلسەفی و ستراتیژی یە! سیستەمی سەرمایەداری بۆڕێکخستنەوەی خۆی و دەربازکردنی قۆناغی کرایسی ئێستای ئەو بۆچونەی ڕێبەر ئاپۆ پشتڕاست دەکاتەوە!


تەنانەت لە بابەتی یەکێتی ئەوروپادا ساڵی ٢٠٠٤ لە پەرتوکی بەرگری کردن لە گەلێک دا دەڵێت: یەکێتی ئەوروپا وەک ناوەندێکی هاوسەنگی کردنی ئابوری ڕێکخراوە، هەرکات ئەو هاوسەنگی یە گۆڕدرا ئەوا یەکێتی ئەوروپاش گۆڕانکاری تیادا ڕودەدەن!


ئەگەر چین نەبێت ئەمریکا دەکەوێت!!!


ئەمە یەکێکە لە نرخاندنەکانی ڕێبەر ئۆجەلان! لەکاتێک دا زۆربەی کەس چین وەک هێزێکی ئابوری مەزنی جیهان دەبین لەڕواڵەت دا، لێ لەڕاستیدا چین باشترین کارخانە و هەرزانترین دەستی کاری سیاسەتی ئیندیوسترالیزمی ئەمریکایە! سەرجەم ئەو پردۆکتانەی ئەمریکا بەرهەمی دێنێت بەوکوالێتی یەی دەیخوازێت لە چین دروستی دەکات! چین لێرەداوەک باشترین کارگەی وەبەرهێنان بۆ ئەمریکا ڕۆڵ دەگێڕێتدەکرێت!


تەنانەت یەکیک لە هۆکارەکانی دەرکەوتنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پەیوەستە بە دەربازکردنی کۆتەکانی پۆڵەسی ئینیوستری ئەوروپا کە ڕێگە بە بەریتانیا نادات پرۆدۆکتەکانی لە چین وەبەر بهێنێت!


بەریتانیا و ئەمریکای ڕێبەری سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پێکەوە نەخشەی داڕشتنەوەی دامەزراندنی سەنترالیزمێکی دوقۆڵی دەکێشن کە هەمو جیهان مۆنۆپۆل دەکات، ئەم سیاسەتە بە سەرلەنوێ داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی و ڕێکخستنەوەی سیاسەتی ئەنەرژی دەست پێدەکات، تەواو کردنی پڕۆژەی گازی نابۆکۆ و کەمکردنەوەی هەژمونی هەناردەی گازی ڕوسیا بۆ ئەوروپا!


کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوین دا وەک گەلێکی کە لە نەخشەی سەد ساڵی ڕابوردی ناوچەکەدا جێی نەبۆتەوە وەک ستاتۆ باشترین شانسی بەدەستخستنی ستاتۆی هەیە لە نەخشەی ئایندەی ناوچەکەدا! کە لە ئیستادا باشترین دۆستن بۆ ئەمریکا و بەریتانیا کە پشتیان پێ بەستووە.لە کاتێک دا تورکیای هاوپەیمان و ئەندامی ناتۆ لەگەڵ ڕوسیا و ئێان کەوتۆتە هاوپەیمانێتی یەکی ناهاوسەنگ و بەڕواڵەت هاوپەیمان و لە ڕاستیدا هەمان دۆخی داینەسور بۆ ئەوانیش ڕاستە!




کەواتە دەرکەوتنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، پرسێکی ئاسایی و سادەی سەردەم نی یە، بەڵکو وەرچەرخاندنێکی گەورەیە لە شێوازی سەپاندنی هەژمونی سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرنیتە بەسەر جیهان دا بەڕێبەرێتی و هاوپەیمانی ئەمریکا و بەریتانی!
 

02/10/2019



وتارەکانی تری نوسەر