فرانکشتاینەکەی ڕووسیا هەڵگەڕایەوە لە خالقەکەی

ساماڵ مانیی
 سەرکردەکەی ڤاگنەر - پکۆژن- و گرووپەکەی کە ناونراوە بە ڤاگنەر، لە هێزێکی ڕووسی  دڕ و شەڕانیەوە کە خزمەتی پووتن ی ئەکرد و شەڕی دژ بە یۆکرانیا دەکرد بۆ پووتن،  پکۆژن هەڵگەڕایەوە  لە پووتن و یۆکرانیای بە جێهێشت، لە ڕێگەیدا بەرەو گرتنی مۆسکۆ شوێنەکان یەک لە دوای یەک بە ئاسانی دەگرێت. ئێستا نزیک دەبێتەوە لە گرتنی مۆسکۆ بە پێی پێشبینییەکان. 

پکۆژن و هێزەکەی کە ناونراوە بە  گرووپی ڤاگنەر،  پووتن دروستی کردن، داردەستی پووتن بوون بۆ سەرکوتکردنی ئەوانەی ئەگەریان هەبوو دژ بە پووتن بن یان زەرەر بە دەسەڵات و مانەوەی پووتن بگەیەنن لە ڕووسیادا . ئێستا ڤاگنەر بووە بە -فرانکشتاین- مرۆڤە دروستکراوەکەی ناو ڕۆمانەکەی ١٩١٨ و فیلمە یەک لەدوای یەکەکانی فرانکشتاین لەوکاتەوە لە سەدەی ڕابوردوودا. 

ئەوەی سەرنجی ئێمەی زیاتر ڕاکێشاوە، ئەمە یەکەم جارە سەرکردەکەی ڤاگنەر لە پووتن هەڵبگەڕێتەوە، تەنانەت دژ بەم شەڕەی دواینەی ڕوسیا و داگیرکردنی یۆکرانیاش نەبوو وەکو زۆر لە ڕووسیەکان، بەڵکوو وەک سەرۆکی هێزیکی ڕووسی شەڕی دژ بە یۆکرانیا دەکرد و یۆکرانیای داگیر دەکرد بۆ ڕووسیا-  بۆ پووتن، بەرەوپێش هەنگاونان و فراوانکردنی دەسەڵاتی ڕووسیا بەرەو ئەورۆپا.

ئەم لە پڕ هەڵگەڕانەوەیە چەند لێکدانەوەی 'کاردانەوەی' سەرنەکەوتنی پووتنە لە یۆکرانیا یان موشەکبارانکردنی هێزەکەی ڤاگنەر لە لایەن پووتنەوە (کە پووتن ڕەتی دەکاتەوە) بۆ بکرێت، ئەوە ناشاررێتەوە کە سەرکردەکەی ڤاگنەر سەرکردەیەکی مومتازی سەربازییە، چوونکە سەرکردە باشەکانی سەربازیی لە سەر ئەم زەویەدا خەیاڵی هێرشکردنیان و کاتی هێرشکردنیان لەسەر دڵیان دەپارێزن و نایەڵن دەربکەوێت تەنانەت لای دۆستەکانیشیان.

شەڕی یۆکرانیا ڕاست بوو یان هەڵە بوو؟ چیتر گرنگ نیە. پکۆژن- سەرکردەی ڤاگنەر گرنگە لە ئێستادا و ئەوەی دەیکات کاریگەر دەبیت ئەگەر لە هەموو ڕووسیاشدا سەرکەوتوو نەبێت.
سەرکردەی ڤاگنەر – پکۆژن- کەسایەتیەکی سەرکردەی سیاسیکاریی بە مەزەنە و ڕێ‌شناڵ نیە، وەک هەواڵەکان دەڵێن  گرووپەکەشی زیاتر پێیان دەڵێن  یاساشکێنەرەکانی رووسیای ناو زیندانەکان و تاوانبارەکان، کە لەو هێزەدا کۆکراونەتەوە. سەرکردەکەشیان- پکۆژن- خۆی کەسایەتیەکی جنێوفرۆشی سەرجادەیە بەڵام سەرکردەیەکی زۆر زۆر باشی سەربازییە.
 لەبەر ئەمەیە ئەگەر ڤاگنەرگروپ و سەرکردەکەی دەسەڵات لەدەست پووتن دەربهێنیت، پکۆژن ڕووسیا بەرەو باشتر نابات. بەڵام گەرچی ئەوەش نەکات، هەم ڕووسیای پووتن گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و ڕووسیا وەک جاران نامێنیت و بەڕێوە نابرێت، هەم مەسەلەی شەڕی ڕووسیا و یۆکرانیا  گۆرانکاریی بنەڕەتیی بەسەردا دێت.

ئێستا لە هەواڵەکاندا دەیبینن، هەرکاتێک پکۆژن کەلەی دەکەوێتە بەرچاوی کامێراکان و دەم دەکاتەوە جنێوی سووکی کۆڵانیی لێ ئەبارێت، بەڵام لە نێوان جنێوەکانیدا ئەوە دەڵێت کە زۆر لە ڕووسیەکان و بەتایبەتی بێزارەکان لە جەنگ و کوشتار دەیانووت سەبارەت بە بەرێوەبردنی ڕووسیا  ودرووستکردنی سیستەمی گەندەڵیی لە لایەن پووتن، درووستکردنی شەڕی یۆکرانیا  و شەهیدکردنی سەدان هەزار سەربازی ڕووسی، بەدەر لە کوشتنی ئەوەندە و زیاتر لە یۆکرانیەکان.
ئەمەیانە وای کردوەکە پکۆژن بێ شەڕکردن شار و شارۆچکەی سەرڕێگای گەڕانەوەی بەرەو گرتنی مۆسکۆ بە بێ شەڕکردن بگرێت.
پکۆژنی سەرکردەی ڤاگنەر مەرج نیە  هەر ئەمڕۆ - ئەمشەو مۆسکۆ بگرێت لەبەر ئەوەی سەرکردەیەکە ستراتیجیەتی هێرشبەریی لەناکاویی دەبات بەڕێوە، ئەوەش کەوتۆتە سەر ئەوەی لەم ڕۆژانەی داهاتوودا چۆن گرتنی مۆسکۆ یان شاری گرنگیتری وەک مۆسکۆ سەرکردایەتیی دەکات.

24/06/2023



وتارەکانی تری نوسەر