تێنەگەیشتن لە دونیای سۆشیاڵ میدیا

ئارام سەعید

وەزیر گۆرانی قەدەغە دەکات و سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری دەیەوێت کەناڵ دابخات، چ رۆژگارێک تێکەوتوین... 

لەکاتی شۆڕش لە هەشتاکان خەڵک رادیۆی هەبوو گوێی لێدەگرت و لەرێگەیەوە ئاگاداری هەواڵی شۆڕش و چالاکیەکان بوو، بۆیە رژێمی بەعس تەشویشی بەکاردەهێنا بۆ رادیۆکە و پیشمەرگەش بەو توانا کەمەی خۆیەوە تەکنیکیان دۆزیەوە کە شەپۆلەکەیان ئەگۆڕی و خەڵک هەر دەیزانی هەواڵ چیە...

بۆ سەردەمی ئێستا زۆر هەواڵی ئەوە دەبیستین کە داوای داخستنی کەناڵ یان قەدەغەکردنی گۆرانی یان گرتنی نوسەر دەکرێت، لەهەموو ئەمانە تێنەگەیشتنێک لە دونیای سەردەمی سۆشیال میدیا سمارت فۆن و چەمکی ئازادی هەیە. ئایا دەزانن ئێستا ریژەی چەندی خەڵک سەیری تەلەفزیۆن و کەناڵ دەکات؟ هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کوردی هەیە ژمارەیەکمان پێ بڵێ؟ چەندی سەیری سۆشیال میدیا دەکات؟ ئایا داخستنی سۆشیاڵ میدیا لای کێیە؟ 

بەنمونە یوتیوب بسڕەوە لەسەر ئایپادی مناڵەکەت بزانە پاش ماوەیەک چۆن هەموو ڤیدیۆکان لەریگەی گۆگڵەوە دەدۆزێتەوە، هەربۆیە راستیەک هەیە ئەویش ئێستا کێشە داخستن و قەدەغەکردن نیە بەڵام لیژنەی رۆشنبیری پارلەمان تا چەند دەستی لەدانانی سیاسەتی رۆشنبیری هەیە؟ چونکە مەسەلەکە ئەوەیە ئەو سیاسەتەی پەیڕەو دەکرێت لەلایەن خودی دەسەڵاتەوە گرنگیدانە بەچی؟  هەربۆیە داخستن و گرتن چارەسەر نیە و کەس ئاقڵ ناکات بەڵکو خەڵکی پێ خۆشەویستر و گرنگتر دەبێت، بینەری زیاتر دەدۆزیتەوە بۆیان بەڵام ئەمجارە لە سۆشیاڵ میدیا کە قوفڵ و داخستنی لای ئەم دەسەڵاتە نیە و لەشوێنی ترە. کۆمپانیای گەورەی جیهانی هەیە بریار دەدات کە تویتەر و فەیسبوکی ترەمپ دابخات... بۆئەوەی ترەمپ رابگرن بریاریاندا بە داخستنی دەرگای سۆشیاڵ میدیا لێی نەک فۆکسنیوز یان کەناڵی تر....
مەسەلەکە لەدەستی وەزارەتی رۆشنبیری دەرچوە و دانی پێدا نانێن دەنا دەمێکە کەس پێویستی بەمۆڵەت نەماوە... کۆچی گەورە و بەلێشاوی ئەو کەناڵانە بەرەو سۆشیاڵ میدیا دەستی پێکردوە و ئێستا زۆرینەیان لە سۆشیاڵ میدیا بینەریان زیاترە...

30/05/2022



وتارەکانی تری نوسەر