دۆخی پاش وەلانانی دادگای عیراق و هەڵوێستی كورد

عیماد عەلی
ئەگەر بە دزیەوە بێت یان بە ئاشكرا، بە راستەخۆ بێت یان بە ناراستەوخۆ، بە پشتبەستن بە چۆنێتی پێكهێنانی دادگاكان لە عیراقی پاش رووخانی رژێمەكەی سەدام، هەمیشە واكەوتۆتەوە كە خودی داداگا داردەستی لایەنی بەهێزبووە و بەردەوام چاوەرێی هەڵوێستی لایەنی دەسەڵاتدار و خاوەن هێزەكان بووە بۆ یەكلاییكردنەوەی هەستیارترین پرسە سیاسیەكان و كێشە چارەنوسسازەكان و هیچ كاتێك هەستت بەوە نەكردووە تەنانەت هاوشێوەی وڵاتە عەربیەكانیش دادگا رۆڵی تایبەتی و بێلایەنی خۆی ببگێرٍێَت لە عیراقدا. 

ئەگەر هەمووان لەسەر ئەو رایە بوون كە دادگاش بێلایەن نیە و هەمیشە خۆی بەلایەكدا گرتۆتەوە و ئەگە قەناعەتیشیان پێی نەبوبێت بەڵام وەكو پوشێك  بۆ رزگاربون لە نغرۆبوونی یەكجارەكی دەستبەرداری نەبوون و بۆ قوتاربوون و درچوون لە پێشێلكردنی ئاشكرای دەستور و یاسا بنەرەتیەكان بە ناچاری پەنایان بۆ داداگا بردووە.

ئەمرٍۆ پاش داگیركردنی بەردەم ئەنجومەنی دادگای باڵا و نەهێشتنی تاقە پەناگەیەكی بێهێزی پاشماوەی یاسایی دەوڵەتی عیراق كە وەك كۆتا دەرچەیەك بەكاردەهێنرا، ئەو نوزەیەش نەما و تەنها پشێویە  دەمێنێتەوە و خۆی بەسەر سەرچەم رێگە و ئاراستەكانی دەربازبوندا، دەسەپێنێت، ئەگینا كۆتا دەرفەتیش بەهۆی ئەم  قیرانە تازەیەوە لەناوچوو، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها رێرەوی راستەخۆی پشێویە تاگەیشتن بە شەرٍی ناوخۆ و هەڵوێستی بەكارهێنانی هێزە بەدەست خاوەن هێزەوە.

بەم شێوەیە، هەموو رۆژێك زیاتر لە ناكۆكی گەورە و قەیرانی زیاتر و گرێی ئاڵۆزی بێچارەسەر نزیكتر دەبینەوە و ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها بە هێز یەكلایی دەبێتەوە و هیچیتر.

تاكە چارەیەك بۆ كورد لەم قیرانەی كە بێًگومان زیاتر درێژە دەكێشێت و هەلێكی مێژوویی كورتخایەن بێت ئەوەیە بە كورد عاقڵانە مامەڵە بكات و بۆ زیاتر قازانج بینین ئەگەر بۆ تاكە جارێكیش بێت بیركردنەوە و بەكارهێنانی هەڵوێتسی پراگماتیانە.، بەڵًێ تەنها خۆرێكخستنەوە و زامنكردنی بارودۆخیی خودی و زیاتر دڵنیاكردنی ئایندەی كوردستانە و بۆ ئەمەش یەكێتی و یەكبوون و یەكگرتوویی دەرمانی بنەرەتی و چارەنوسسازی پرسی نەتەوەییەمانە لەم وەزعە تایبەتەی عیراقدا. ئەگەر كورد عاقڵ بێت دووبارە فرسەتی زێرٍینی لەبەردەستدایە و دەكرێت دوا هەل لەدەست نەدات.


23/08/2022



وتارەکانی تری نوسەر