بنێشتە خۆشەی ژێر ددانی رۆشنبیرانی كورد

عیماد عەلی

كەس نیە زۆرجار گوێی لەوە نەبوبێت كە هۆكاری  دواكەوتنی كورد دەگەرێننەوە بۆ كۆلۆنیالی جیهانی و داگیركەران و رۆژهەڵاتناسانی فریودەر. لێرەدا دەبێت دانبەوەدا بنێت كە ئەم قسەیە ئەگەر رێژەیەك حەقیقەتی تێدا بێت بەڵام هۆكاری سەرەكی دواكەوتن و مانەوەی ئەم گەلە لە  بنكی زۆلكاوی دواكەوتووی و قوتارنەبونی زیاتر هۆكاری خودی بووە و لە هیچ قۆناغێكدا بیر لە چارەسەری ریشەیی نەكراوەتەوە و رۆشناییەك بۆ نەوەكانی دواتر هەڵكراوە و رێگەی راست نەكیراوەتەبەر، بۆیە هەروا بێ چارەسەری گرفتەكان و وەكو خۆمان ماوینەتەوە، باوەری زۆرینەی رۆشنبیران بەو واتایە دێت كە دواكەوتنی كورد لە دەرئەنجامی توشكردنیان بە شتەبچوكەكان و فەتیس كردنیان لە هەولًدان بۆ لاستییكردنەوەی بیر و ئامانج و رەفتاری رۆژئاوادا،  ئەوانن كە كوردیان  وەكو مەوقاشێك بەكارهێناوە بۆ دەستەبەركردنی  بەرژەوەندیەكانی خۆیان لەسەر حسابی گەلانی ناوچەكە و لە پێشەوەی هەمووشیان قوربانیدان بە بەرژەوەندی كورد لە پێناو خۆیان و بەس.

ئەوەی راستی بێت، كاتێك فكر و كەسی نامۆ بووە خاوەن مالًو بیری توندرٍەوی و خورافە زالًَبوو بەسەر عەقڵ و كورد بە خۆی رازی بوو بەو بارەی و هیچ هەوڵێك لە ئارادا نەبوو بۆ قوتاربوون لە توشبون بە پەتای كۆنەپەرستی و نغرۆبوون لە  نەزانیی پیرۆز و دەرهاویشتەی فكری بیابان و مانەوە لە تاریكی، دەبێت جگە خۆت گلەیی لەكەس نەكەیت.

كاتێك فەندەمینتالیزم زاڵ بوو و بەربەستێكی گەورەی لەبەردەم بیری پێشكەوتنخوازی و رۆشنگەری دروستكرد، كاتێك كورد بە خۆی پابەندبوو بە كاڵای فكریە هاوردە دواكەوتوە نەگونجاوەكان ، كەچی لە شوینانی دیكە تیشكی رۆشنگەری لە عەقڵییاندا دەبریسكایەوە و ئێمەش بێ ئاگا، لێرە دونیای دەسەڵاتی  دەروێش و شێخ و سەید گەرایی و لەوێش رێنیسانس و تورٍدانی بەرهەمی دەستی پیاوانی كەنیسە، لێرە هاوردەكردنی بەرهەمی عەقڵی دواكەوتوتر لەوەی دواكەوتوی خودی خۆمان، ئا لەو كاتەدا تاریكی باڵی بەسەر هەموواندا دەكێشێت و هیچ هەوڵێك بۆ دەربازبوون لە پاشكەوتویی لە ئارادانابێت. لەوێدا بەریەككەوتن لە نێوان ئایین و عەقڵ دروستبوو و تاوەكو لێكجیاكردنەوەی ئایین لە دەوڵەت و مەدەنیەت بەرقەراربوون، لێرە بوار بۆ دەستبەرسەردا كێشانی زیاتری ئایین بەسەر وڵات و كۆمەڵگە دروستبوو. كەس بەزۆر ئەمەی نەسەپاند جگە لە ئاستی عەقڵمەندی و رۆشنبیری و كولتوری خودی كورد نەبێت. كەچی تا ئێستاش كەس دان بەوەدا نانێت و وا باوە كە ئایین رێگەی دروستی خستۆتە بەردەست و بەخۆمان تێكمانداوە.  

بۆ خۆدەربازكردن و راستەرێكردنحەقیقەت دەبێت دداننان بە راستی هۆكارە خودی و هۆكارە بابەتیەكان بخەینە پێش و ئەولەویاتەكان ریز بكەین، پاساو هێنانەوەی خەیالًَی و دروستكردنی هۆكاری خەیاڵی نادروست زۆر لە راستیەوە دوور ت دەخاتەوە و وەك پاساو هێنانەوە بۆ ناجۆری بیركردنەوەی زۆرێك لە رۆشنبیران و خەڵكی خوێنەری واقعەكەی كورد لە مێژووە درێژەكەیدا بە روونی دەردجەكەوێت, چارەسەر یان هەنگاوی راست چیە ؟

*ئەو عەقڵیەتەی كە هەموو هۆكاراەكان دەخاتە سەر ئەویتر بە میكانیزمێكی وزانستیانە بسرێتەوە و ئەڵتەرناتیڤی ئەو بیرە بە هەنگاوی یەكەم لە ناسینی خود و چۆنێتی رەخنەی لە خۆگرتنی بنیاتنەر بۆ راستەرێكردنی پرسەكەمان دەبێت.
* چۆنێتی سوودوەرگرتن لە بەرهەمی ئەویتری پێشكەوتو بێ ئەوەی گرفتەكان بخرێتە سەر دەرئەنجامی كاری ئەویتر، كە بۆ دەستەبەركردنی بەرژەوەندیەكانی خۆی كار ی، بەوشێوە كردووە، ئەمەش مافی سەرەتایی خۆیە و ئەوەی راستی بێت تۆ ئەركی خۆت بە حوانی و وەكو خۆی جێبەجێ نەكردووە.

* جیاكردنەوەی راستی بۆچون و فكرە گونجاوكان و قەناعەت كردنی رۆشنبیران بە تایبەتی بەەوەی كێشەكە خودیە و كورد لەو كەرەستەیە یاشتری نیە و دەبێت گلەیی لەكەس نەكرێت، بەلكو دەبێت بارەكە راست بكرێتەوە.

* هەوڵدان بۆ دروستكردنی كاریگەریی بەرهەمی زانستی لە هەر جێگایەك بێت بۆ ئەوەی تەنها پرسەكە بە رووكەش نەمێنێتەوە و بۆ خۆرازیكردن بێت و هیچ سودێكی گشتی نەبێت و جەوهەرەكەی نەوزانرێت.

* لە لایەكی ترەوە، زۆر بەشان و باڵی خۆدا نەڵێن و خۆمان بە دانا و خاوەن هەموو شتێكی مێژوویی نەزانین و گرفتەكە تەنها لەویتردا ببینین، كە هەموو شتەكانی زەوت كردوین  و نەیهێشتووە هیچ سودی لێ ببینین.

ئەزمونی ئەم چەند ساڵەی حوكمرٍانی كورد ئەو واقیعەی بۆ دەرخستین  كە ئەم كاڵایە بەقەد ئەو باڵایەیە و چەندین بارە بۆتەوە و هەروا رۆیشتووە و كەس پەندی لە هەڵەو كەموكوریەكانی ئەو مێژووە وەرنەگرتووە و دووبارەی كرۆدۆتەوە.

بۆیە ئەگەر راست دەكەین، دەبێت تەنها پشت بە خۆمان ببەستین و بەرژەوەندیەكانی خۆمان لە قورٍگی شێر دەربكەین و بێ ئەومێد مەبین و باری جیهانی و جیهانگیری  لە خزمەت كۆمەڵگەی خۆمان بەكار بێنین، ئیتر بۆ چەند بارە هەمان هەڵە دووبارەی نەكەینەوە و رۆشنبیران لە بیركردنەوەدا زیادەرۆیی نەكەن لە خۆناسین یان بە پێچەوانەوە لە خۆبەكەمزانی كە تا ئێستا بەو شێوە بەرێوەچووە. ئەوسا یەكلایی دەبینەوە كە هەنگاوی یەكەممان هاویشتووە.


14/04/2023



وتارەکانی تری نوسەر