مۆزەخانەكەی بارزانی و كڵاو خستنە سەر من

عیماد عەلی
چەند ساڵێكی پێش، هاورێیەكی پەیكەرتاشم وتی: سبەی دەرۆم بۆ هەولێر، ئەگەر سەرقاڵ نیت لەگەڵمدا وەرە. وتم ئیشت چیە لە هەولێر كاكە؟ وتی هاورێیان دەبینین و جەوێك دەگۆرٍین و زوو دەگەرٍێینەوە. وتم باشە. بۆ بەیانیەكەی كە كەوتینە رێ هیچ باس و خواستێكی ئەو مەبەستەی ئەو بۆی رۆیشتووە بۆنەگیٍَرٍامەوە  بە هیچ شێوەیەك بەلای ئەوەدا نەرۆیشت كە  ئامانجی راستەقینەی ئەم سەفەرەی چیە و بۆ چی دەرٍۆین. تاگەیشتینە دورٍیانی هەریر و نازەنین، وتی من چاوەرٍێی برادەرێك دەكەم لێرە دەوەستم با بێت. وتم زۆر باشە.

دواتر دووئۆتۆمبیل لە هەولێرەوە هاتن و هاورێ پەیكەرتاشەكەی منیش لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزی بەرٍێ كەوت بۆ بینینیان و منی لە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی بەجێهێشت, دوایی گەرٍِایەوە و وتی كاكە من لەگەڵ ئەو برادەرانە ئیشێكمان هەیە وئۆتۆمبێلەكەم لێرە بەجێ دێڵم و تۆ تێیدا دانیشە و دواتر دەگەرێینەوە.

منیش وتم كەی دەگەرێتەوە؟ وتی نازانم لەوانەیە هەندێك كاتمان پێ بچێت. منیش وتم مەعقولە كاتتان پێ بچێت و منیش لەناو ئۆتۆمبیلەكەی تۆدا بە تاق و تەنیا لێرە بمێنمەوە؟ دواتر وتی دەباشە مادام نامێنیتەوە با بزانم ئەو برادەرانە چی دەڵێن . دواتر هاتەوە و وتی باشە تۆش وەرە لەگەڵماندا و گەشتێكە و دونیا دەبینین و دەگەرٍێینەوە . وەلحاڵ هاورێی پەیكەرتاشم ئۆتۆمبێلەكەی لەوێ بەجێهێشت و منیش كەوتمە رێ و لە ئۆتۆمبیلێكی ئەوان لەگەڵ ئەواندا سەركەوتم، هەر لەو چركەدا بینێم كۆمەڵێك خەڵكن و( فەرهاد پیرباڵ)یان لەگەڵدایە وئەو  سەرپەشتیان دەكات. كە ئەم پیرباڵە منی بینی كە نە دەیناسم و نەش دەمناسێت و وەعد نیە من لەو ئەركەیان ئامادەبم، زۆری پێ ناخۆش بوو دەموچاوی گۆرٍا.

وایزانی من بە داواكاری خۆم رۆیشتووم بۆ ئەوێ، كەچی نەیزانیبوو من ئاگام لە مەحموی بێزەوان نیە. دواتر دەركەوت ئەم برادەرە پەیكەرتاشە ئازیزەی من بە قسەی پیریاڵ كەوتۆتە رێ بۆ ئەوێ ، گوایە فەرهاد پیرباڵ دیوارە پەیكەری مۆزەخانەكەی بارزانی بێ هیچ تەندەرو شتێك بەوی بدات و ئەویش پارەیەكی باشی خەیاڵی لەوە دەست كەوێت . تا ئەو كاتە من ئاگام لە هیچ كەین و بەینێكی نێوان ئەوان نەبوو تاوەكو گەیشتینە بلە و بارزان، ئاگام لە مردنی خۆم بوو ئاگام لەم رێككەوتنە ژێربەژێرەی فەرهاد پیرباڵ و هاورێ پەیكەرتاشەكەم نەبوو . هەر ئەوەندەم زانی گەیشتینە شوێنی مەبەست و بەرپرسێكی باڵای پارتیمان بینی و نانی نیوەرٍۆمان لەوێ لە بارزان  لەماڵەكەی ئەودا خوارد و كەوتینە رێ بۆ مۆزەخانەكە، لەوێدا دواتر كە فەرهاد پیربالًم بەو وەزع و بارە لاواز و ملكەچی و زەلیلیەوە بینی، كە لەبەر پێی ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی دەجوڵایەوە و بچوكیی دەكرد، نەفرەتم لە هەموو رۆشنبیرێك كرد و بە هاورێ پەیكەرتاشەكەم وت ، بەرێز ئەمە كڵاوێكی ئاسنینە تۆ لەسەر منت ناوە و تۆ هەڵوێٍستی من لەمەر ئەم حزبە  و رەفتار و سیاسەتی دەزانیت و هەر هیچ نەبێت ئاماژەیەكت لەسەر ئەم شتە بۆ من كردبا، هەر لەو شوێنە جوێنێكم لە بنا گوێی ئەودا و  قسەیەكی زۆر توندم كرد كە جێگەی نوسین نیە، وتم هەر هیچ نەبێت شتێكت پێ بوتبام برالە،  بۆ ئەوەی بیرم لەم كەتنە بكردایەتەوە و بریارێكم دابا، نەك بەم شێویە گوایە بۆ سەردانی كۆمەڵێك هاورێی هەولێر دێین من بێنیت بۆ ئێرە ئازیز،ەكەم پارە كەی ئەوە دێنێت كە كڵاو بكەیتە سەر من و خیانەتێكی مەبدەئیم لێ بكەیت. لەوێدا هەموو شتێكم بۆ روون بووەوە و  كردەوەی ئەو برادەرەم بە خیانەت لەقەڵەم دا و لەو كاتەوە ببرای ببرای هاورێیەتیم لەگەڵدا پچرٍاند و بنبر كرد. 

ئەوەی شایانی باسە دواتر فەرهاد پیرباڵیش خوائاسا كڵاوێكی جوانی كردبووە سەر ئەم هاورێ پەیكەرتاشە ئازیزەم و مافی دروستكردنی پەیكەرەكەی پێنەدابوو، بەڵكو بە بێ تەندەر دابووی بە كۆمەڵێك پەیكەرتاشی كوردی رۆژهەڵات  و هاورێی پەیكەرتاشی ئازیزی منیش  جگە لەوەی خیانەتی لەمن كرد دەستی لە بن هەمبانەكەی فەرهاد پیرباڵ و پارتی بە بەتاڵی دەرچوو.    

11/05/2023



وتارەکانی تری نوسەر