له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، عهرهبو به‌تایبه‌تی چوارچێوه‌ى ههماههنگیو به‌تایبه‌تیتر مالیكی گۆڵی خۆیانان كرد‌و گره‌ویان برده‌وه‌و براگه‌وره‌یی خۆیان نواند‌و به‌كرده‌یی خۆیان كرد به‌ده‌مڕاستی كورد. كوردیش به‌ویست‌و ئیراده‌ی خۆی جڵه‌وی كاره‌كه‌ی دایه ده‌ست ئه‌وانه‌وه. ئا ئه‌مه‌یه كورتبینیو چاوت ته‌نها به‌رپێی خۆت ببینێت‌و دوو هه‌نگاوی دواتر له‌هیچ كونجێكی بیركردنه‌وه‌تدا نه‌بێت.
ساڵێكه پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌نێو ژوره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م دولایه‌نه ده‌سوڕێته‌وه‌و هیچ ده‌رچه‌یه‌كی لێ دروستنه‌بوو، نهزانینو كه‌له‌ڕه‌قی، به‌فه‌رامۆشكردنی ستراتیج‌و ته‌نها به‌بیركردنه‌وه‌ی حزبی، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا كرد‌و گه‌یاندیانه ئه‌وه‌ی به‌خۆیان براگه‌وره‌یی ئه‌ویتری جیاواز قبوڵبكه‌ن، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هه‌ردولا مه‌به‌ستیان بوایه ده‌كرا بهدهستو ڕه‌فتارو بیركردنه‌وه‌ی خۆیان بگه‌نه چاره‌سه‌ر، پارتی له‌سه‌ر ڕای خۆی دانهبهزییو برا گه‌وره‌یی گه‌وره‌ی نه‌نواندو یه‌كێتی به‌دروستی مامه‌ڵه‌ی نهكردو لایه‌نه گرنگه‌كه‌ی پرۆسه‌كه‌ی نه‌خوێنده‌وه‌و له‌سه‌ر تاكه ڕای خۆی مكوڕ بوو، خاڵی ناوه‌ڕاستی له‌به‌رچاو نهگرتو بیركردنه‌وه‌ی له‌سه‌رئه‌وه یه‌كلایی بۆوه كه سیناریۆكه‌ی 2018 دوباره‌ده‌بێته‌وه، له‌وێشدا كه به‌رهه‌م ساڵح زانی ئه‌م دوو لایه‌نه له‌سه‌ر ئه‌م ڕاو بۆچونه بهردهوامنو هیچ ڕێگه‌یه‌كی لێكتێگهیشتنو ڕێككه‌وتنیان نییه، ئه‌ویش نهرجسیهتو خۆویستیی زاڵكرد به‌سه‌ر خۆیداو به‌هیوای دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیه‌ی پێشتر هه‌ڵوێستی گه‌وره‌ی مێژویی خۆی نه‌نواند كه خۆی بكێشێته‌وه‌و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی مێژویی خۆنه‌ویست دهركهوێتو هه‌موو تاكێكی ئه‌م كوردستانه حسابی سه‌ركرده‌ی مێژویی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ بكهنو ئایندهی سیاسی خۆیشی ده‌سته‌به‌ربكات.
بۆیه گرتنه‌به‌ری چاره‌سه‌ری ناوه‌ڕاست بهدهستو ویستی خۆیان خسته ده‌ست ئه‌وانی عێراقی‌و ئه‌وان گره‌وی یاریه‌كه‌یان برده‌وه. ئه‌گینا ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی سه‌در نهكشابایهوهو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌نها ویستی ئه‌وه نه‌بوایه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌خێرایی بڕوات، كاره‌كه وا به‌ئاسانی مه‌یسه‌ر نه‌ده بوو، دكتۆر عه‌بدوله‌تیف به‌ئاسانی ده‌رنه‌ده‌چوو پارتیش ده‌كه‌وته نێو سیناریۆی دیكه‌و ڕازینه‌بوو به‌ده‌رئه‌نجامی دیكه‌و لێكه‌وته‌ی زیانبهخشتری لێدهكهوتهوهو ئه‌م قه‌یرانه‌ش ساڵانی تری ده‌كێشا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌وه‌یه كه كورد له‌ژیانیدا بیری له‌به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ته‌كه‌ی نه‌كردۆته‌وه‌و هه‌میشه كێشه‌كانیان گه‌یاندۆته مریشكه ڕه‌شه‌و هاوكێشه‌كانیان له‌ڕوبه‌رێكی ته‌سكدا لێكداوهتهوهو خه‌ڵكی نه‌یار ده‌ستی تێوه‌رداوه‌و ئه‌مان به‌زه‌لیلی تۆپینی كه‌ره دێزه‌و زیانگه‌یاندن به‌خاوه‌نه‌كه‌ی ڕازیبونو كۆتاییان به‌هه‌موو پرسێك هێناوه.
مێژومان پڕه له‌مشێوه بیركردنه‌وه‌و گوفتارو ڕه‌فتاره‌و ئێمه‌ش له‌و ناوه‌دا گیرۆده‌ی عهقڵو بیر‌و ده‌ستی ئهمانهینو ئازاری بێكهسیو نه‌بونی سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌قینه گه‌یشتۆته سه‌ر ئێسقانمانو هه‌میشه چاوه‌ڕێی بارودۆخی ئاڵۆزیی زیاترین.