كورد و سەربازیی زۆرەملێی عیراق

عیماد عەلی

لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقدا، دیسان كورد بوو لەبەر هەست بەكەمی خۆی و  زاڵبونی هەستی نامۆیی لە وڵاتێكدا كە لە ناخی خۆیدا یەكلابوو كە هی ئەو نیە، وەك دەستپێشخەر و بۆ سەلماندنی عیراقیبونی خۆی،بەردی بناغەی دامەزراندنی سۆپای عیراقی دانا و بە فەوجٍێكی عەسكەری بە ناوی موسای كازمەوە و بە فەرماندەییكوردێك بە ناوی جەعفەر عەسكەری و بەدەستی خۆمان ئەو خێو و مڵۆزمەمان بۆ نەتەوەكەمان هێنایەبەر و لەجیاتی پارێزەری سەرجەم چین و توێژەكانی گەلانی عیراق بێت، بوو بە ماری حەوت سەر و بە ناوی بنەماكانی پاراستنی دەوڵەتەوە، هیچ كارێكی خراپ نەما تاوەكو بەكارهێنانی كیمیاوی و ئەنفالكردنی گەلێكی بێ دەرەتانیشی هاتبێە سەر،بە سەرماندا نەهێنێت. ئەمرٍۆش بە پاساوی زۆرەوە، لە پێشەوەیاندا بیرو بۆچونی رەگەزپەرستیەوە،ئەمجارە خەڵكانێكی عەرەبی بەنهێنی نەتەوە پەرستی توندرٍەو،  دەیانەوێت ئەو مێژووە دووبارە بكەنەوە،كە خۆمان بەدەستی خۆمان خوڵقاندمان و، هێزگەلێك بەبیر وعەقیدەی رەگەزپەرستی و توندرٍەوی و دەمارگیری بەناوی عەقیدەی عەسكەری سوپای دەوڵەت دووبارە دروست بكەن، كە تا ئەمرٍۆ جگە لە نەهامەتی و ماڵوێرانی بەسەر سەرجەم عیراقیەكاندا، هیچ بەرگریەكی لەبستێكی ئەم دەوڵەتە لە بەرامبەر هیچ دوژمنێكی راستەقینە نەكردووە و هەمیشە داردەستی دەسەڵاتدارانی بەغدا بووە بۆ سەپاندنی بیر و بۆچون و عەقیدە و سیاسەت و حزبایتیەوە، ئەوەی ناوی عەقیدەی عەسكەری بێت لەم سوپایەدا نەبووە و هەموو فكرو بیرێكی تەسكبینانەی دەسەڵاتداران و لە روانگەی فكری دەمارگیری و رەگەزپەرستی و حزبیەوە لەم سوپایەدا رەنگی داوەتەوە. 
ئەمرٍۆش دەسەڵاتدارانی عیراق بە ناو و ناونیشان و پاساوی دیكەوە، دەیانەوێت سوپایەكی لەو جۆرە و بەڵكو خراپتریش بەبەرچاوی ئێمەوە بسەپپێنن و سەرەتایەكی خەتەرناكی تر لە عیراقدا دەست پێبكەن.
ئەوەی جێگەی سەرسورٍمانە تا ئێستا نوێنەرانی كورد و حزبە كوردستانیەكان ئەوەندە سەرقاڵی كێبركێ و شەرٍە قوچان و ململانێی نابەجێی نێوان خۆیانن لە كوردستاندا و مەیدانەكەیانبۆ تەراتێنی هێزە توندرٍەوە رەگەزپەرست و دەمارگیرە نەتەوەپەرست و پان نەتەوەییە عیراقیەكان فەراهەم كردووە بۆ ئەوەی مەرامی خۆیان لە دامەزراندنی سوپایەكی زۆرەملێ بهێننە دی، هیچ هەڵویِستێكی جددی و راستودروستمان لە هیچ هێزێكی مەدەنی عیراقی بێت یان ئەوانەی بەناو كوردستانی نەبینی ئەو مێژووە خوێناویە  بێننە یادی ئەوانەی رێكخستنی عیراق بە بنیاتنانی سوپاوە بەستۆتەوە و نیازیان وایە پرۆژە یاسای سەربازیی زۆرە ملێی بێ قەید و شەرت و مەرجی هیچ لایەك لە پەرلەمانی عیراق تێپەرٍێنن.
ئەوەی لە هەمووی سەرسورهێنەرترە ئەوەیە كە خەریكە ئەو فیعلە بە بێدەنگی و بەبەرچاوی هەمووانەوە تێدەپەرٍێنرێت و تەنها راگەیاندنێكیش چیە وەكو خۆی باسی نەكردووە و بواری ئەوە نەدراوە كە ئەم ئامانجە پر لە ترسناكیە بۆ خەڵك و بەتایبەتی گەلی كوردستان شیبكرێتەوە و تەنانەت راگەیاندنە سەربەخۆكانی عیراق و تەنانەت كوردستانیش ئەوەندە سەرقاڵی گۆنگرەكەی پارتین لەم كاتەدا ئەوەندە خۆیان لەم پرسە ترسناكە  نەبان كردووە و چاو و گوێیان داخستووەو بەم شێوەیە بێت ترسێكی دیكە دەچێتە سەر ئەو كۆمەڵە ترسانەی بە تایبەتی لەسەر ئایندەی گەلی كوردستان كەڵەكە دەبێت .
پرسیارەكە ئەوەیە: ئایا بە ریشی كێ رەوایە كە ئێمەی كورد هەڵەی مێژوویەكی نزیكی خۆمان بە دەستی خۆمان دووبارە بكەینەوە و هیچ هەڵوێستێك نەنوێنین؟


06/11/2022



وتارەکانی تری نوسەر