لە ئەمریكاش داشی چەپی رادیكاڵ سوار بوو

عیماد عەلی
گەنجانی تازەپێگەیشتووی ئەمریكا  سەلماندیان كە دەتوانن هاوكێشەكان سەروژێر بكەن و بەكارهێنانی پارەی سیاسی  فراوان و بێسنور بوار بە دەستخستنە نێو هەڵبژاردنەكان بۆ گرتنەبەری رێچگە چەوتەكە نادات و لە هەڵبژارندنی نیوەیی ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریكا، بەشداری رێژەیەیكی باشی گەنجانی تەمەن بیست بۆ سی وپێنج ساڵ زۆر خەڵكی ئەو وڵاتەی شۆك كرد و باری پیرسالاری لە فەرهەنگی سیاسیی ئەمریكای جێ لەق كرد و سەرەتای گۆرٍانكاریەكانی رێرەوی سیاسی ئەمریكای لەم هەڵبژاردنەدا دەرخست و لە ئایندە شدا  بۆ هەموو لایەك دەردەكەوێت كە خەڵك و بە تایبەتی گەنجان قسەی یەكلاییكەرەوەی خۆیان دەبێت لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا.

گەنجان ئەو رێرٍەوە كلاسیكیەی دەیان ساڵی شێوەی هەڵبژاردنی ئەمریكایان تێكشكاند و زۆر بە چرٍی روویان لە سندوقەكانی هەڵبژاردن كرد و ، بە تایبەتی كۆماریەكانیان تووشی شۆك كرد، بە زۆری دەنگیان بە دیموكۆراتەكان _دا  و لەو نێوەندەشدا بە چەپە رادیگاڵەكان ( نەك بە بایدن كە لە رووی جەماوەریەوە توشی دارٍمان بووە).

ئەگەر دەنگدانی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 30 ساڵ نەبوایە، هەموو ئەگەرەكان بۆ ئەئوە دەچوون كە بە تێكرٍا كۆماریەكان سندوقەكانی هەڵبژاردن پرٍبكەنەوە و دایماڵن و بە زۆری بیبەنەوە. ئەوە خەڵكە تەمەن پیرەكەی سەروی 65 ساڵ بوون، بە 13 خاڵ زیاتر دەنگی كۆماریەكانیان پێشخشت. هەروەها ئەوانەی لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵ بوون 11 خاڵیان پێشكەش بە كۆماریەكان كرد. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو كەسانەی تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 44 ساڵ بوو، شتێكی ئەوتۆیان پێشكەش بە دیموكراسیەكان نەكرد جگە لە جیاوازی دوو خاڵێك نەبێت.

. بەڵام ئەوانە گەنجانی نێوان 18 بۆ 29 ساڵ بوون، كە جیاوازیەكەیان دروست كرد و 28 خاڵی یەكلاكەرەوەیان پێشكەش بە دیموكراتەكان و بەتایبەتی بە چەپە دیارەكانیان كرد، واتە (نەوەی زێد، ئەو گەنجانەی لە نێوان ساڵی 1997 تاوەكو دەیەی یەكەمی پاش  هەزارەی دووەم لەدایكبوون)، ئەم نەوەیە لەم هەڵبژاردنەدا بە شێوەیەكی سەرنجراكێش هاتنە نێو دونیا سیاسەتەوە و جێدەستی خۆیان دیاریكرد ، بۆیە جێگەی سەرسورمان نیە كە دیموكراسە چەپەكان سوودیان لەم نەوەیە وەرگرتبێت، بە تایبەتی ئەوانەی بە ئیسكواد ( بە كۆمەڵە پەرلەمانتاری رادیكاڵ و سۆشیالیست) ناسراون، ( ئەمانەش لە پاش هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی یەكەمی سیناتۆر بیرنی ساندەرز دەركەوتن، بەناوبانگترینیان:  ئەلسكەندریا ئۆكاسیۆ كۆرتیز و رەشید تلەیب و ئیلهان عومەر و جەمال بۆمان و كووری بوش و ئایانا بریسلی  بوون)، ئەمانە ئەو كەسانە بوون سودیان لە دەنگی ئئەو دەنجانە وەرگرت. لێرەدا دەكرێت باس لە هەڵبژاردنی (سەمەرلی) بكرێت كە حاڵەتی موفاجەئەی لە بەنسلفانیا دروست كرد و بەسەر كاندیدی كۆماریەكاندا سەركەوت، هەرچەند لۆبی یەهودی ملیۆنێك دۆلاری بۆ ركابەرەكەی سەمەر لی خەرجكردبوو، كەچی نەیتوانی سەربكەوێت .

ئەگەر بە وردی ئەم هەڵبژاردنەی ئەمریكا بە چاوێكی واقیعبینانەوە تەماشا بكەیت، دەزانیت چەپی راستەقینەی ئەمریكی خۆی لە بیر و عەقڵی گەنجاندا مەڵاس داوە و لە ئایندەدا بەرە بەرە خۆی لە هەڵبژاردنەكانەوە دەردەخات و سەرەتای رۆژێكی نوێی دادپەروەری كۆمەیەتی لە ئاسۆی گەردونەوە دەردەكەوێت.

27/11/2022



وتارەکانی تری نوسەر