بە پێی زانستی سایكۆلۆجی بێت، هەمیشە نیگەرانی دەبێتە هۆكاری لاوازی و چەقبەستنی عەقڵا و تێكچونی دەروون و نارەحەتی و دڵتەنگی و خەمخۆری و متبون و لاتەریكی و گۆشەگیری. لە رووی جەستەییشەوە هۆكاری سەرەكی زۆربونی لێدانی دڵ و بەرزبونەوەی فشاری خۆێن و زۆربونی تێكرٍای هەناسەدان و ئارەقەكردن و گرژبونی ماسولكە و سەرئێشە و شلًەژانی كۆئەندامی هەرس و تیكچونی خەو یان نەخەوتن و لاوازبونی بەرگری لەشی مرۆڤ.
[ تۆ وەرە لە بارێكدا بژی هیچ دەستەبەری ژیانت نەبێت و رۆژ نیە رەفتارێكی ئەم دوو حزبانە كاریگەری نەرێنی لەسەر خەڵك بە گشتی نەبێت و گوێت لەوم هواڵ و راستیانە بێت ( هەردوو حزبەكە ناكۆكن، بوون بە دوو بەشەوە، ملكەچن بۆ وڵاتانی دراوسێو هیچ خەمێكی ستراتیجی میلەتیان نیە، تەنها بیر لە پركردنەوەی گیرفانی خۆیان دەكەنەوە ، مەعاشەكە دوادەكەوێت یان متمانەی خەڵك ئەوەندە لاوازبووە هیچ مانگێك باوەرناكەن تەنها سەرچاوەی ژیانیان وەكو خۆی وەرگرن، ئێران بە لایەكدا رایاندەكێشێت و توركیا بەكەیفی خۆی فەرمانیان پێدەكات، ئەگەری شەرٍی نێوخۆ لە ئارادایە، دابەشبونی كوردستان بەرێوەیە، نەخۆشی نوێ بڵاوبۆتەوە، دەرمان نەماوە، تەعریب و تەبعیس لە كوردستان بەربڵاوە .. هتدٍ) ] تۆ وەرە لە ژێر كاریگەریی دەردانەكانی ئەم هەموو خەفەتە بژی و نیگەران مەبە و دەروونت تێكنەچێت و باوەرت بە پرسە ستارتیجیەكەت بمێنێت.
لە لایەكی ترەوە سەیری سەركردەیەك دەكەیت زەرٍٍەیەكی خەمی گەلەكەت نەبێت و خۆ بسەپێنێت وخەریكی گاڵتە گەپ بێت و بە لاقرتێوە باس لە كێشەگەورەكانت بكات و ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی بۆ سەدان ساڵی تر دەستەبەر كردبێت و لەسەر حسابی تۆ لەوپەرٍی خۆشیدا بژین و مێش میوانیان نەبێت و كەس باسی هەڵەو ناپاكیەكانیان نەكات و لێپرسینەوەیان لێنەكرێت. ئەوسا وەرە نیگەران مەبە و توشی دڵەراوكی مەبە و لەو وڵاتە بژی كە ئەم حزب و بەناو سەركردانەی تێدا دەژین و كاریگەری ئەم بارە لەسەرت رەوتی ژیانت بە روونی دەركەوێت و دەرئەنجامەكەی ژیانت تێكبدات، كەچی بڵێن باری ژیانی خەڵكی كوردستان لە شوێنی دیكە باشترە!!!.