ئەو وەزارەتەی تەنها ئەركی پاساوهێنانەوەیە

عیماد عەلی

هەمووان ئەرك و كاری وەزارەتەكان دەزانن و وەزیری خاوەن هەڵوێستە و چالاك و خاوەنە كەسایەتی خۆی لە تەمەڵ و بێ هەڵوێست و تەنها پشتبەستوو بە سەركردە و حزب جیادەكەنەوە . بەڵام تۆ وەزارەتێكی زلوزەبەلاحت بە ناوی حزبێكەوە وەرگرتبێت و هەمیشە پاساو بۆ دەسەلاتەكەت و خاوەن برٍیاری راستەقینە بهێنێتەوە و بە ئاشكراو نهێنی تەنها قازانجت بۆ حزبەكەت و بازنەیەكی داخراوی دەوروبەرت بێت، دەبێت چاوەرٍەیی وەڵامێكی تۆڵەسەندنەوەی  هەڵبژاردنیش یت، بێگومان هەموو هەنگاوێكت لەسەر خۆت و حزبەكەت دەكەوێت و هیچ كەس باوەر بە خۆت و حزبەكەت و پاساوەكانیشت ناكات كە تەنها بۆ روو سپیكردنەوە و رەفتارەكانی دەسەڵاتەكەت دەیهێنیتتەوە و بەخۆت ئەگەر نارازیش بیت و سێچوار مانگ جارێك بتۆرێیت و بەخۆت دەزانیت كێ هۆكارە، بەڵام بەرژەوەندی تەسك دەست و قاچای بەستویتەوە. جارجار ئەگەر زویریش بیت لە پێناو بەرژەوەندی خۆت و حزبەكەتە نەوەك بۆ بەرژەوەندی خەڵكەكە بەگشتی و ئەگەر دواتر خەڵك تۆڵەی ئەو كردارەت لە حزبەكەت بكاتەوە ئەوە بزانە كە ئۆباڵەكەی لەسەر خۆت و حزبەكەتە نەك كەسی تر و ئەمەش هیچ گلەییەك هەڵناگرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لەو رۆژەوە بەدەستە حزبێكەوەیە تەنها ئیمزاكردنی بریاری حكومەت و پاساو هێنانەوە بۆ كردەوەكانی دێنێتەوە، خەڵك هۆشیارە و ئاگای لە هەموو شتێكەو بە بەهانە و پاساوهێنانەوە هەڵناخەڵەتێت.
تۆ لە كاتێكدا خشتەی دابەشكردنی موچەت بڵاوكردبێتەوە كە هەواڵی هاتنی ئەو پارەیەی بەغدا لە ئارادا نەبوبێت لەو كاتەدا و داهاتیش بە پێی نرخی نەوت و ئەو بارەی ئابووری هەرێم و دەروازەكان تەنها بەمەزەندەش بێت نەك داتاكان بە روونی دیارە و بواری هیچ چەواشەكاری و هەڵخەڵەتاندن و بەهانەیەكی تێدا نیە و ئێستا تۆ بێیت وەك ئەوەی قسە بۆ منداڵان بكەیت و بڵێیت پارەكەی بەغدا بۆ موچەی ئەو مانگە خەرج كراوە كە زووتر داهاتەكەی لای تۆ دابینكراوە، ئەگەر گەندەڵی و فەرمانی حزب وات لێنەكات و بەم دەردەت ببات و تەنها پاساو بهێنیتەوە ، دەبیت بزانیت كە كەس باوەرت پێ ناكات،  هەڵبژاردن نزیكە و تۆڵەی خەڵك بە زەبرە و رەفتار و گوفتاری لەم حۆرە بوار بۆ هیچ گلەییەك لە میلەت ناهێڵێتەوە. 


25/03/2023



وتارەکانی تری نوسەر