قسەكانی عەبادی و پەیامەكەی تاڵەبانی

عیماد عەلی

دیاریكردنی كاتی قسەكردن لەسەر هەر بابەتێكی رابردوو و هێنانە ئارای هەڵوێست و بۆچونیهەر كەس و لایەنێك لەمەر هەر مەسەلەیەكی سیاسی بێت یان سەربازی، زۆر شتی لێ دەخوێنرێتەوە،بەڵام سەركردایەتی كورد بە هۆی ئەو ناكۆكیە نێوخۆیانەوە، تەنانەت لە بینینی ئەم ئامانجە روون و ئاشكرایانەبەرچاوی ئەوەندە لێڵە بەرپێیی خۆیشی نابینێت، لەم كاتە زۆر هەستیارەدا ساویلكەیەكیش دەزانێت  بارە سیاسیەكەمان رەفتار و گوفتاریدروست و وردی لەرادەبەدەری ئەوێت، كەچی ئەوان  بە راستەوخۆ یارمەتیدەریهێنانەدی ئامانجە ژەهراویەكانی ئەوانن و زیاتر دەلاقە دەخەنە نێو نێوخۆی خۆمان و گیروگرفت و زیانی گشنی زۆرتر بە پرسە سەرەكیەكە دەگەیەنن و ئەم گەلە بێ خاوەنە توشی چەرمەسەری زیاتر دەكەن. ئەگینا تۆیەكی پرٍ لە قین و بوغز، كێ ناچاری كردووی لەم كاتەدا باسی 16ی ئۆكتۆبەر  و هەلًوێستی لایەنەكانی بكەی، نە رۆژی یادی كردەوەكەیە و نە هیچ قازانجێكی هەیە بۆ عیراق و نە لەم كاتەدا كە عیراق و هەرێمی كوردستانیش ئاوسی هەزار كێشە و گیروگرفتن،ئەم قسە شەرٍئامێزانە چارەسەری هیچ ناكات و هیچپێویست نیە، ئەگەر لە ژێرەوە مەبەستت ئاشوب و هەولًَی لێكترازانی زیاتری ماڵی كورد نەبێت و لە رەفتار و لێدوان و هەڵوێست لەمەر هەرێم ژەهر برٍێژیت و رۆَڵی سیاسیلە نێوان خۆتاندا دابەش دەكەن و هەر جارەو یەكێكتان جوڵەی ئامانجدار دەكات و هەڵوێستی بوغزاوی مەبەستدار دەردەبرٍن. 
لە لایەكی ترەوە تۆیەك لایەنێكی كورد و كاریگەر لەسەر ساحەی سیاسی كوردستان هیچ خوێندنەوەیەكت بۆ لێدوان و ئامانح و مەبەست و هەلًَوێستی بەرامبەرەكەت نەبێت و زیانەكانی نەخوێنیتەوە، بەڵكو تۆ بە خۆت یارمەتیدەر بیت بۆ زیاتر كاریگەربونی نەرێنیانەی لەسەر پەیوەندیە نێوخۆیەكانی خۆمان بە دەربرٍینی قسەی بێ ناوەرٍۆك. تۆ بێیت لەم كاتەدا پەیامێك بڵاوبكەیتەوە سوتەمەنی زیاتر بخاتە سەر ئاگرەكە، بۆیە هەڵوێَستی جەنابت لە پەیوەندی هەرێم و عیراق و نزیكبونەوەت لەگەڵ براگەورە لە كردەوەكانتەوە دەردەكەون و پێویست ناكات تۆ لەم كاتەدالە كاتی بڵاوبونەوەی قسەكانی عەبادیدابێیت و ئەو پەیامە بۆ براگەورەیی ناوەندی عیراق بڵاوبكەیتەوە و وا خۆت پیشان بدەیت كە عیراقیەكی عەیار بیست و چواریت و خەڵًكی ناوەرٍاست و باشووری عیراق برا گەورەن و تۆش شێخی دەربار و ئەو برایانە هیچ زیانێكیان بۆ هەرێم نەبووە و هەلًوێستی هەر هەموویان برایانە و كورددۆستانە و شەریفانە بووە. بە تێرٍامانێك لە بیرو بۆچون و هەڵًوێست و رەفتاری  ئەمانە،  بۆت دەردەكەوێت ئەم كوردە بێنازە توشی چی بووە و نازانرێت چۆن رزگاری لەم نەزانانە دەبێت. 


03/04/2023



وتارەکانی تری نوسەر