حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مان، ئێوه به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه، به بیانوی جیاجیای ململانێی حیزبی، به سیناریۆیه‌کی ناڕه‌وای چاکسازی، مینحه‌ی زیندانیانی سیاسیتان بڕی.
سه‌رکرده‌کان ئێوه له شاخ و له شار شه‌ڕی یه‌کترتان کرد، براتان به برا به کوشت ده‌دا ، جه‌رگی که‌سوکاری شه‌هیدانتان ده‌بڕی، ده‌یان ژنتان بێوه‌ژن کرد، هه‌زه‌ره‌ها منداڵتان بێ باوک کرد، به‌هۆی وتار‌و لێدوانی میدیاکانتانهوه، خه‌ڵکتان فێری رق و کینه و توندوتیژی و کوشتن و بڕین کرد، هه‌موو به‌ها جوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریتان ورد‌و خاش کرد.
سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کانی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، ئێوه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به کورسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات چیتان هه‌بوو، ئه‌وه 30 ساڵه ئێوه نه به‌کورسی ده‌سه‌ڵات، نه به کۆمپانیا و نه گرێبه‌ستی نه‌وت، نه به بیره نه‌وته‌کان، نه به بانقی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، نه به‌و هه‌موو کۆشک و ته‌لاره، نه به‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی و کاره ناڕهوایانهتان ده‌رونتان تێر نابێ.
ئێوه هه‌رچی جاش و خائین و موسته‌شار و ئینتیهازی ماستاوچی ومه‌قاش و که‌سێتییه دووفاقهکانه، کردتان به سه‌رکرده و فه‌رمانده و تێکۆشه‌ری دێرین و پێشمه‌گه‌ی دێرین.
به مه‌زاجی خۆتان له‌شکرێک له ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و جێگری وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی و راوێژکارتان دروستکردووه ، خانه‌نشینی خه‌یاڵیتان بۆ دیاریکردوون.
ئێوه گه‌ر چاکسازی ده‌که‌ن بۆ له‌سه‌ره‌وه له خۆتانه‌وه ده‌ست پێناکه‌ن، موچه‌و خانه‌نشینی خه‌یاڵی خۆتان و ژیانی لویسانهی خۆتان بۆ کاری یاسایی و ره‌وایه، ده‌یان ئه‌وه‌نده‌ی مینحه‌ی زیندانیانی سیاسییه.
ئه‌م سیناریۆی کۆمییدیا و تراژیدیایه‌ی چاکسازی ئێوه تا کوێ بڕ ده‌کات.
ئێوه به مه‌زاجی خۆتان، گوایه به بڕینی ئه‌و مینحه که‌مه‌ی زیندانیانی سیاسی چاکسازی ده‌که‌ن که ژیانی زۆربه‌یان، قورس و دژواره، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ک ئێوه به‌رچاو ته‌نگ نین، عیزه‌تی نه‌فسیان باڵایه.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌موو ئه‌و چاکسازییه‌ی مه‌زاجی ئێوه، ئه‌وه بوو هه‌موو سامانی ئه‌م نیشتمانه بۆ خۆتان و ماستاوچییه‌کانی ده‌ورتان ره‌وایه.
ئه‌و مینحه ره‌مزییه دیاریکراوه که‌مه بۆ زیدانیانی سیاسیی ناڕه‌وایه.