ئه‌نفالی سێ بۆ سه‌راپا گه‌رمیان

عەبدوڵا کەریم مەحمود
له‌ 31 / 3 / 1988 – 18/ 4 / 1988، سوپای عێراق به‌بڕیای سه‌دام حسین سه‌رۆکی عێراق وسه‌‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌کردایه‌تی شۆڕش و حیزبی به‌عس وبه‌سه‌رپه‌رشتی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی و باوه‌ڕپێکراوی نهێنی نوسینگه‌ی رێکخستنی باکوور، به‌ فه‌رمانده‌ی عه‌مید روکن بارق عه‌بدوڵڵا حاج حنطه‌ ، به‌ پاڵپشتی جاشی خفیفه‌ی کورد به‌پێ ی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی چڕوپڕی عه‌سکه‌ری له‌ چه‌ند قوڵ وسنووری جیا جیاوه‌ هێرشی گه‌وره‌یان کرده‌ سه‌رسه‌راپا ناوچه‌ی گه‌رمیان و به‌رو قوڵایی گه‌رمیان کشان.

هێرشه‌کان له‌م قۆڵانه‌وه‌ بوو:

(چه‌مچه‌ماڵ ...سه‌نگاو...له‌یلان ....قادرکه‌ره‌م ......نه‌وجول ...دوزخورماتوو ...کفری ....سه‌رقه‌ڵا ...جه‌باره‌ ...که‌لار...باوه‌نوور ....تیله‌کۆ ....ده‌ربه‌ه‌ندیخان .....قه‌ره‌داغ )......به‌ چڕی به‌ بازنه‌یه‌کی عه‌سکه‌ری چوارده‌وری گه‌رمیانی ته‌نی. 

+له‌ دووزخورماتوه‌وه‌ به‌ره‌و.....باش ته‌په‌و.... ئاوه‌سپی.
+له‌ کفرییه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌راجی .
+ له‌ که‌لاره‌وه‌ به‌ره‌و تیله‌کۆ ...کوڵه‌جۆ...
+له‌ پێبازه‌وه‌ به‌ره‌و شێخ ته‌ویل.
+له‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ به‌ره‌و ته‌په‌گه‌روز
له‌ قه‌ره‌داغه‌ وه‌ به‌ره‌و هه‌ناره‌ .
له‌ سه‌نگاوه‌وه‌ به‌رره‌و سه‌قه‌ڵا .
له‌ له‌یلانه‌وه‌ به‌ره‌و تازه‌شار .+
+له‌ قادرکه‌ره‌مه‌وه‌ به‌ره‌و ئیبراهیم غولام .

گه‌رمیان به‌ گردۆڵکه‌و نشێوه‌کانی یه‌وه‌ گرنگترین شوێنی ستراتیژی هێزی پێشمه‌رگه‌کانی شۆڕشی ئه‌یلوول و نوێ بووه‌ .نزیکترین شوێن بوو له‌ کۆمپانیای بیره‌ نه‌وته‌کانی که‌رکوک .رژێم زۆر سڵی له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌کرده‌وه‌، به‌ به‌رده‌وامی پشتێنه‌ ئه‌منییه‌کانی له‌ باری ئاماده‌بوون دابوون بۆ هه‌ر جم و جۆڵێک گه‌ر له‌و سنووره‌ سه‌ری هه‌ڵبدایه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی گه‌رمیان له‌ کاتی چالاکی و نه‌به‌ردو داستانه‌کان –یان دا.

پێشمه‌رگه‌کانی تیپی( 21ی که‌رکوک ...25 ی خاڵخاڵان .....93ی کۆیه‌ ....86ی ده‌شتی هه‌ولێر...57یسه‌گرمه‌ ...51ی گه‌رمیان...53یشیروانه‌ ...59ی حه‌مرین نزیک بوون له‌ که‌رکوک و زه‌بری توندیان له‌ شوێنه‌ ستراتیژه‌کانی رژێم ده‌دا .

جوغرافیای گه‌رمیان به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ شاری (که‌رکوکه‌و تکریت و دیاله‌ )-وه‌‌ که‌ مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌کی مۆڵبوونی هێزی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌رربازی و بڕیاردان بوون وه‌ک :

( مکتب تنضیم الشمال ) ، (فه‌یله‌قی یه‌ک) و دام و ده‌زگاکانی ئه‌من ...ئیستیخبارات....مخابرات.
ه‌که‌م هێرشی ئه‌نفاڵی سێ له‌ 31 / 3 / 1988سوپای عێراق له‌ سه‌نگاو...و..سه‌رقه‌ڵاوه‌ په‌لاماری شاخی ئاژداخی دا ، له‌و کاته‌دا رووبه‌رووی هێزێکی مته‌فه‌ریقه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌وه‌ .

پێشمه‌رگه‌کانی تیپه‌کانی گه‌رمیان له‌ شه‌ڕی به‌ره‌یی فراوان و قورسی ئه‌نفالی یه‌ک له‌ دۆڵی جافایه‌تی و مه‌رگه‌.و.....دواتر شاناخسێ تازه‌ گه‌ڕابونه‌وه‌ ...به‌رێگاوه‌بوون .ئه‌وان به‌و رێگا سه‌خته‌و زۆردژواره‌....کاتێ گه‌یشتنه‌ گه‌رمیان ماندووبوون ، سوپای عێراق کۆنترۆڵی زۆر شوێنی ستراتیژی کردبوو .

هێزی پێشمه‌رگه‌ی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ چه‌ند رۆژێک به‌ چه‌کی ساده‌ی پارتیزانی رووبه‌رووی سوپا و جاش بوونه‌وه‌ ،هه‌ل و مه‌رجه‌ کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سوپای عێراق دابوو.

سوپای عێراق به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ئه‌نفالی له‌ گه‌رمیان دا .به‌ ته‌واوی جێ به‌جێ کرد،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی جوغرافیای گه‌رمیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو .دور بوو له‌ سنووره‌کان ،ده‌ربازبوونی خه‌ڵکی گه‌رمیان به‌ ناو ئه‌و هه‌موو سوپاو جاشه‌ کارێکی زۆر دژوار بوو،سه‌دام ئه‌نفال و ژه‌هربارانی کوردی کرد ، که‌سێتی مرۆڤی کوردی تێک شکاند ، ئه نفال سه‌راپا باشووری کوردستانی گرته‌وه‌ ،به‌ڵام ئه‌م تراژیدیای جینۆسایده‌ زیاتر به‌ جه‌سته‌ی گه‌ررمیان دا شۆڕبووه‌وه‌ .

پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیرنه‌یتوانی گه‌رمیان لێک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، گه‌رمیان قه‌ڵای به‌رگری بوو له‌ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتاره‌کانی عێراق دا ،رێژه‌ی ئه‌نفا ل کراوه‌کانی گه‌رمیان بێ سنوور بوو، کام گوندو خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی گه‌رمیانییه‌کان هه‌یه‌ ، یا سه‌راپا هه‌مه‌ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی ...یاچه‌ند ئه‌ندامێکیان بێ سه‌روشوین نه‌کرابێت .

له‌ 8/ 4/ 1988- 10/4 /1988سوپای عێراق ژماره‌یه‌کی بێ شوماریخه‌ڵکی گونده‌کانی سه‌نگاوقادرکه‌رم –ی له‌ گوندی قادر ئاوا ی سه‌ نگاوی کۆکرده‌وه‌ . 

له‌10 4/1988هه‌موویانی به‌ زیلی سه‌ربازی و پاسی سوخره‌ گواسته‌وه‌ چه‌مچه‌ماڵ  تۆبزاوه‌ ...دبس 

ئه‌م ژن وپیاو منداڵانه‌ دانیشتووی 400 گوندی (سه‌نگاو قادرکه‌ره‌م) و ناوچه‌ جیا جیاکانی تر بوون، ده‌یانویست خۆیان له‌ تۆڕی ئابڵوقه‌ی ئه‌نفال قوتار بکه‌ن ،به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای عێراق و جاشه‌کان ده‌سگیر کران و ره‌وانه‌ی چه‌مچه‌ماڵکران.

له‌ 11/4/ 1988جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی چه‌مچه‌ماڵ ، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانیان دژ به‌ه‌داموده‌زگاکانی رژێمی عێراق نواند ، له‌وکاته‌دا کاروانی ئۆتۆمۆبیلی ئه‌نفالکراوه‌کان که‌نزیکه‌ی 650-700ئۆتۆمبیلی سه‌ربازی وپاس بون به‌ناوچه‌مچه‌مال دا ده‌بران بۆ تۆبزاوه‌ ، چه‌مچه‌ماڵییه‌کان له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ شاڵاویان بۆ ئۆتۆمۆبیله‌کان برد 

جامی ئۆتۆ مبیله‌کانیان شکاند ....بۆ ئه‌وه‌ی دیله‌ ئه‌نفاڵ کراوه‌کان رزگار بکه‌ن ، له‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند ئه‌نفال کراوێک توانیان فرسه‌ت بێنن و رزگار بن ، چه‌ند کۆپته‌رێک ئاسمانی ئاسمانی چه‌مچه‌ماڵیان داگیر کرد ..به‌نزمی ده‌سوڕانه‌وه‌و ده‌سڕێژیان له‌ شه‌پۆلی خپۆپیشاندانه‌که‌ کرد ، بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێبکه‌ن ئه‌من و ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری چه‌مچه‌ماڵ وجاسوس ، شه‌قام و کۆڵان و ماڵه‌کانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ئه‌نفالکراوانه‌ی رایان ده‌کرد .

به‌موکه‌به‌ره‌ ئاگاداری دا نیشتوانی چه‌مچه‌ماڵی کرد :

-که‌س ئه‌نفالکراوه‌کان له‌ خۆی نه‌گرێت .....گه‌ر له‌ هه‌ر ماڵێک دا ئه‌نفال کراوێک ده‌سگیر بکرێت هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ش هه‌مان چاره‌نوسیان ده‌بێت .

دواتر هه‌موو ئه‌نفال کراوه‌کانیان گواسته‌وه‌ بۆ تۆپزاوه‌ ،له‌ 14/4 /1988دا به‌ربڵاوترین شه‌پۆلی خه‌ڵکی گونده‌کانی کفری  وسه‌رقه‌ڵا و که‌لار وباوه‌نوورو ده‌ربه‌ندیخان –یان له‌ گوندی(کوڵه‌جۆی حاجی حه‌مه‌ جان و مله‌سووره‌ ) کۆکرده‌وه‌ ،  هه‌ر هه‌موویان بردن بۆ قۆره‌توو –ی لای مه‌یدان و پاشان گوێزرانه‌وه‌ بۆ تۆپزاوه‌ .

دواتر بپ دووز خورماتوو تکریت ونوگره‌سه‌لان وعه‌رعه‌ر وگرتوخانه‌ نهێنی یه‌کانی شاره‌کانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق.

تا چه‌ند ساڵێک جل و به‌رگ و پێخه‌ف و پێڵاو عاره‌بانه‌ی تراکتۆری تێک شکاوی ئه‌نفال کراووه‌کان له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌ر بازگه‌ی قۆره‌توو مابوو،سوپای ئه‌نفال سه‌راپا گونده‌کانی گه‌رمیانی به‌ (شۆفڵ و تی ئێن تی) خاپوور کرد 
 سامانی کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری گونده‌کانی تاڵان کرد ،هه‌مووکچه‌ گه‌نجه‌کانی جیاکرده‌وه‌و ناردنیان  بۆ وڵاتی  میسر ،کوره‌ گه‌نج و پیاوه‌ کانی له‌ گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا شوین بزرکرد ،پیرو په‌که‌وته‌کانی گوسته‌وه‌ بۆ نوگره‌ سه‌لمان و دوای ئازادی کردن ،که‌لتووری هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌رمیانی وردو خاش کرد .

له‌ دوای راپه‌رینه‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی  سیاسیی کورد ، له‌ هه‌ڵپه‌ی کورسی و ده‌سه‌ڵات وده‌سکه‌وته‌کانیان ، ئه‌نفال و کیمیابارانی کورد-یان له‌ بیر چووه‌ته‌وه‌ ،  گه‌ر ئه‌و شه‌ڕانه‌یان له‌ ئاستی نیوده‌وڵه‌تی دا بۆئه‌نفا ل و گۆره‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان بکردایه‌،  تراژیدیاکانی ئه‌نفا ل یان له‌ ئاستی دنیادا  بکردایه‌ به‌ دۆکۆمینتێکی نیو ده‌وڵه‌تی ، ئه‌نفالیان  به‌ جینۆساید له‌ ئاستی دنیا بناسیاییه‌  ، ئێستا کورد له‌ قۆناغی تردا ده‌بوو ، 
 ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کورد  به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه‌ ، له‌ په‌رله‌مان وحکومه‌تی  هه‌رێمی کورد ستان ،  له‌ ناو هه‌رێم له‌ ئاستی عێڕاق له‌ به‌غداد  لاوازه‌ و ده‌سه‌ڵاتێکی هیچ له‌ بارانه‌بووه‌ ، هه‌ر خه‌ریکی دژایه‌تی یه‌کترین .

ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ئه‌و31 ساڵه‌ ...بۆهه‌مووخوله‌کانی  هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان ، سیسته‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان وه‌ک سه‌دام کرد به‌ ته‌زویر ، هیواو ئیرده‌ و ده‌نگی مرۆڤی کورد و توانا و خه‌ونی گه‌نجی کوردیان  به‌ جۆرێک   تێک شکاند، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیان به‌تاڵ کرد ه‌وه‌ . ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردیان بچوک و کاڵ کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ :

عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی یه‌که‌م

07/04/2022



وتارەکانی تری نوسەر