ده‌سه‌ڵا ت دارانی حیزب و حکومه‌تی هه‌رێم به چ پێوه‌رێکی یاسایی وکلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی یه‌وه بوار به خۆتان ده‌ده‌ن به چه‌پکه گوڵه کانتانه‌وه ،به‌شداری یادی ئه‌نفال بکه‌ن .
له دوای ڕاپه‌ڕین و گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003 ه‌وه ،ئێوه ئه‌و هه‌موو جاش وخائین و جاسوس ومستهشارو تاوانبار‌و ئهنفالچیانهیان له‌م لاو ئه‌ولا ، له له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاراست و خزمه‌تان کرد و له ئۆراگانهکانی حیزب و حکومه‌ت دا له شوێنی شایسته‌و گرنگ دا داتان نان .
ئێوه له گه‌ڵ ئه‌و تاوانبارانه له کۆمپانیاو بواره جیا جیاکانی بازرگانی و بازاڕدا ، هاوڕێ و شه‌ریکه به‌شن ، هه‌ردوو لاتان برای ده‌سکه‌وت و قازانجنی رۆژن .
ئێوه سه‌رکرده‌کان هیچ هه‌ستێکتان نییه بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌م و ئازار‌و موعاناتانه‌ی که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان ، گوێ له سکاڵاکانیان ناگرن ، رێزی دواکانیان ناگرن ، ئێوه‌ش وه‌ک سه‌دام و به‌عس هه‌موویانتان له ئۆرد گاکانی سه‌دام دا کۆکردوه ، بی ئاو ،بێ کاره‌با ، بێ خزمه‌ت گوزاری ،ئیتر چۆن و به چ روویه‌که‌وه له 14 /4 ی هه‌موو ساڵێک دا ، له سیناریۆیه‌کی پڕله نمایشی دا ، درۆ له گه‌ڵ ناخی خۆتان و ئه‌وان دا ده‌که‌ن ، به وتارێکی سارد‌و سڕی پڕله به‌ڵێنی درۆ یاده‌که کاڵ و بجوک ده‌که‌نه‌وه .
ئه‌م درۆ‌و ته‌کتیکه‌ی ئێوه ، هه‌مان سیناریۆی ئه‌نفال چییه کورد‌و به‌عسییه‌کانه ،ئێوه له‌سه‌ر ئێسک وپروسکی شه‌هیدان ورهشهبای ژه‌هرو ئه‌نفال بوون به‌سه‌رکردوه و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و حکومه‌تی هه‌رێم .
ئێستاش له یادی تراژیدیاکانیان دا ، به‌م درۆ‌و فێڵ و دروشم به‌ڵێن و نمایشانهتان جارێکی تر هه‌ست و نه‌ستی که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان بریندار ده‌که‌نه‌وه ،جارێکی تر ئه‌نفالێکی تری کلتوری درۆ له میدیا زهبهلاحهکانتانهوه په‌خش ده‌که‌نه‌وه ، جارێکی تر، ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به هه‌مان درۆ و په‌یام و کلتوری به‌عس و سه‌دام ، ئه‌نفالی کلتوریی کورد ده‌که‌نه‌وه .