سه‌رکرده‌ی حیزبه‌سیاسییه‌کانی کورد ، له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، له‌م ئه‌زموونه نوێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ، لاپه‌ره‌ی زۆر نهێنی نه‌هامه‌تی و تراژیدیای دوور‌و نزیکی کوردیان خسته روو. ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردییه ، له بواری ئیداریی و ئابووریی و دادوه‌ریی و میدیا یی و کلتورییه‌وه نا ئاساییه .
له دوای جه‌نگی چاڵدیرانه‌وه، جوغرافیای کوردستان کرا به‌دوو به‌شه‌وه، به‌شێکی که‌وته ژێرده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سونه‌ی عوسمانی تورکیا ،به‌شه‌که‌ی تریان که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی شیعه‌ی سه‌فه‌وی ئێران .
سه‌رۆکی ئه‌ماراته‌کان و خێڵه‌کانی کورد ، مه‌قاشی ئه‌و دووده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌بوون ، له سنووری ده‌سه‌ڵاتی سونه و شعه‌دا ، دژایه‌تی یه‌کترییان کردوه‌و و یه‌کتریان سڕیوه‌ته‌وه ، کوردیان ، به کورد به کوشت داوه .
دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ، له 1923 ، به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ده‌وڵه‌تی نوێ ی تورکیا‌و وڵاتانی هاوپه‌یمان ، بۆ به‌دیهێنانی به‌رژوه‌ندییه‌کانیان ، په‌یمانی سیڤه‌رو ناوی کورد یان له جوگرافیای نیشتمانه‌که‌ی دا ، له کۆنگره‌ی لۆزان دا سڕییه‌وه .
دوای دامه‌زراندنی رێکخراوو حیزبی کوردی، سه‌رکرده ی حیزبه‌کان به به‌رده‌وامی یه‌کتریان سڕیوه‌ته‌وه ،دوای شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی نوێ و شۆڕشی گوڵان ، سه‌کرده‌کانی کورد ، یه‌کتریان قبوڵ نه کردووه ، پێشمه‌رگه ئه‌م حیزبیان ، به پێشمه‌رگه‌که‌ی حیزبه‌که‌ی تر به کوشت داوه ، ده‌یان تراژیدیا و تاوانیان به‌رامبه‌ر به یه‌کتریی به‌رپا کرد.
له دوای راپه‌ڕین و راماڵینی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانی نیشتمان ، له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، ،سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد به هه‌موو بیر‌و بۆچونه جیاوازه‌کانه‌وه ، یه‌کتریان قبوڵ نه‌کردوه ،به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌را نی نیشتمان، دژایه‌تی یه‌کتریی و شه‌ڕی یه‌کترکوشتنیان کردووه.
سه‌رکرده ئه‌م حیزب دژی سه‌رکرده‌ی ئه‌و حیزب بووه ، یه‌کتریان ده سڕییه‌وه ، چه‌ند جارێک له ناوشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌کی شاره‌کان و له‌م شاخ بۆ ئه‌وشاخ ، پێشمه‌رگه ی یه‌کتریان به کوشت دا ، ئه‌م چوار شاره‌ی هه‌رێم ی یان کرد به دوو وڵاتی جیاواز، وه‌ک داگیرکه‌ر سنووری ده‌سکردی سه‌وزو زه‌رد یان له جوغرافیای نیشتمانه‌که‌یان دا دروست کرد .
سه‌کردایه‌تی سیاسیی کورد له‌م ئه‌زمونه چه‌ق به‌ستوه ی ، یه‌کتریی قبوڵ نه‌کردووه و یه‌کتریی سڕینه‌وه یه دا ، به زه‌برو زه‌نگ و توند‌و تیژیی و به هێزی پێشمه‌رگه ، په‌لاماری یه‌کتریان داوه ، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌کیان به‌سه‌ر لاکه‌ی تردا زاڵ بێ .
سه‌رکرده‌کانی کورد بوون به ئامێری سێبه‌ری داگیرکه‌ری خاک ، گه‌ر له رووی سیاسیی و مێژوویی و ئابووریی و کلتووریی و میدیاییه‌وه ،به‌راورد ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد به نه‌ته‌وه‌کانی دنیا بکه‌ین ، جیاوازی زۆر ده‌بینین .
نه‌رجسیه‌تی که‌سێتی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد ، ته‌نیا هه‌ڵه یه ک و دوو هه‌ڵه نه‌بوو ، ده‌یان زنجیره هه‌ڵه ی تراژیدیای گه‌وره ،گه‌وره ی مێژوویان چه‌ند باره کردوه‌ته‌وه ، ئه‌وه یان بۆ رای گشتی خسته روو ، ئه‌وان له ئاستی زه‌مه‌نی تیژ تێپه‌ڕی رووداو و گۆڕانکارییه خێرا ییه‌کانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه دا نیین .
سه‌رکرده‌کانی کورد یه‌کتریی قبوڵ نا‌که‌ن ، به دژایه‌تی وسڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی ناسراون ، به رق و چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتریی ، به سیناریۆیی کوشتن وبڕین و تۆڵه ، له گۆمی لێڵی ژه‌هری حیزبایه‌تی دا ، هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیان خنکاندووه .
زۆربه‌ی سه‌رکرده‌ی سیاسییه‌کانی کورد ، که‌سێتیه‌کی نه‌رجسی وله خۆڕازین ، هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک ، سه‌رکرده‌که‌ی به‌رامبه‌ری قبوڵ نیه ، ئه‌م سه‌رکرانه ، نه‌ک خۆیان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌وحیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌تیان به رق و تۆڵه و سیناریۆیی سڕینه‌وه وتوندوتیژیی په‌روه‌رده کردووه.
کۆمه‌ڵگای کورده‌واریان رووبه‌رووی ده‌یان دیارده‌ی سلبی و گرێ ئاڵۆزی سایکۆلۆجی کردووه ، ئه‌م نیشتمانه‌یان کردوه به دۆزه‌خ.