له 27 / 12 / 1920 به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی عێراقی دروست کرد ، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و سه‌ربازی به‌خشی به که‌مایه‌تیه‌کی قه‌ومی سونی عه‌ره‌بی خه‌ڵکی چه‌ند شارێکی دیاریکراوی عێراق .
له ده‌سه‌ڵاتی فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م ، غازی یه‌که‌م ، عبد ئیلا –خاڵی مه‌لیک فه‌یسه‌ڵی دووه‌م ،فه‌یسه‌ڵی دووه‌م ، له 1920 – 1958، له ماوه‌ی 38ساڵی پاشایه‌تی ، عێراق وڵاتی ململانێ وکێشه‌ی ئاڵۆزیی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی ووڵاتی گرتن وزیندانی وئه‌شکه‌نجه و کوشتن و بڕین وکۆمه‌ڵکوژیی بووه.
له 1958- 9/ 4 / 2003 له دامه‌زراندنی کۆماری عێراق له سه‌رده‌می عه‌بولکه‌ریم قاسم ، عه‌بدولسه‌لام عارف ، عه‌بدولره‌حمان عارف ، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر، سه‌دام حسین ، له ماوه‌ی 45 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ، وڵاتێک بێ ده‌ستوریی وبی یاسا ، هاوڵاتیانی به حوکمی عورفی کۆمه‌ڵ کوژ کراون .
عێراقی زه‌برو زه‌نگ و کوشتن و خوین رشتن ، هه‌موو سه‌رۆک کۆماره‌کانی دیکتاتۆر بوون ،کێشه‌یی نه‌ته‌وه‌یی ومهزههبییهکانی عێراقیان ئاڵۆز تر‌و قورس‌تر کردووه.
له ماوه‌ی 83ساڵی ده‌سه‌لاتی پاشایه‌تی و کۆماری عێراق ، 11کۆده‌تای سه‌ربازی سه‌رکه‌وتو سه‌رنه‌که‌وتو له به‌غداد ی پایته‌خت دا به‌رپا کراوه ، مافی ئازادی بیر‌و باوه ڕاوبۆچوونی جیاواز‌و و خۆپیشاندان و مانگرتن و ئازادیی ۆژنامه‌وانی نه‌بووه .
له دوای گۆڕانکاری 9 / 4 /2003 ، له 2005 دا ده‌ستوری نوێ بۆ عێراقی نوێ دانرا، کورسی ده‌سه‌ڵات له که‌مایه‌تی سونی عه‌ره‌به‌وه گۆڕا به شیعه مه‌زهه‌بی عه‌ره‌بی عێراق ، ئیبراهیم جه‌عفه ر، مالیکی ، حه‌یده‌ر عه‌بادی ، عادل مه‌هدی، هیچیان نه‌یانتوانی یاساکانی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جی بکه‌ن، عێراقیان کرد به شه‌ڕگه‌ی وڵاتی ئاژاوه‌و جه‌نگ و کێشه‌ی ئاڵۆزیی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی .
له تشرینی یه‌که‌م و دووه‌می 2019 ، شه‌پۆلی شه‌قامی عێراقی ، دوور له هێزی سوپا‌و زه‌برو زه‌نگ له به‌غدادو خوارو و ناوه‌ڕاستی عێراق رژانه سه‌رشه‌قامی شاره‌کان بۆ راماڵینی گه‌نده‌ڵکاران .
ئێستا وا جارێکی ترشهپۆلی شه‌قام ، ساحه‌ی تحریری به‌غداد ی هه‌ژاند، به‌ڵام ئایا ئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر کورسی ده سه‌ڵات ، ده‌بنه نوێنه‌ری داوا‌و خواستی هاوڵاتی عێراقی؟ ، یا چه‌ند ده‌م و چاوێک و چه‌ند دیکتا تۆرو گه‌نده‌ڵکاری تر دێننه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات؟
ئایا عیراقی نوقمی کێشه‌ی گرێ ی ئاڵۆزیی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی وئاینی و مه‌زهه‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی؟، عێراقی نوقمی ز هلکاویی سیناریۆی دزی وفێڵ و که‌ڵه‌ک و راوروت و به‌رتیل خواردن ، به‌و شه‌پۆلی ده‌نگه ناسازنه وبه‌و هه‌موو دروشمه بریقه‌دارانه‌ی گۆڕه‌پانی تحریرو به‌غدادو شاره‌کانی تری عێراق ، ده‌توانن ، ئه‌و ئه‌زموونی کلتوره ژهنگاویییهی ته‌مه‌نی 102ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی خوێناویی رابماڵن؟.
ئایا عێراقی عه‌ره‌بی شیعه‌و سونه و کورد‌و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تر ده‌توانن له نیشتمانێکی دوور له جه‌نگ و کۆمه‌ڵ کوژیی ، یه‌کتر قبوڵ بکه‌ن ؟ و یه‌کتریی نه‌سڕنه‌وه ؟، ئایا ده‌توانن دوور له جینۆساید ؟ ئه‌م خاکه نه‌که‌ن به گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ؟
ئایا ئاراسته‌ی شه‌پۆلی شه‌قامی به‌غداد ده‌تونێ خاوه‌نی په‌یامی ئه‌لته‌رناتیڤ وئاشتی بێ بۆ عێراق؟
ئایا ده‌توانن مافی تاکی هاوڵاتی عێراقی و گه‌لانی عێراق به نه‌ته‌وه‌ی جیاوازوئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز وه به‌دی بهێن ؟ .
گه‌ر ئاراسته‌ی شه‌پۆلی شه‌قامی به‌غداد ، نه‌توانێ سوود له زنجیره هه‌ڵه مێژوویه‌کانی سه‌د ساڵی عێراقی خوێناویی وه‌گرێت ، نه‌توانێ ئه‌لته‌رناتیڤ بێ بۆ عێراقی چاره‌نوسی ون .
عێراقی وڵاتی ئه‌زموونی هه‌زاران سیناریۆیی خوێناوی ، عێراقی په‌روه‌رده‌ی ده‌یان زنجیره کۆده‌تا ، نیشتمانی ،سه‌دان زیندان و کۆمه‌ڵکوژیی و گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان .
چۆن به‌و ده‌نگه دۆگما ناسازانه‌ی شه‌قامی به‌غداد و به‌و ره‌نگه وسیما نه‌رجسیانه، ده‌توانن ره‌وایی ماف و ئازادیی بۆ تاکی عێراق بێ جیاوازی دابین بکات
گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ، به هه‌موو پێکهاته جیا جیاکانه‌وه ، له ئاستی لێپرسینه‌وه‌یی هه‌ڵوێستی نیشتمانی دا نه‌بن، گێژه‌ڵوکه‌ی ده‌نگی شه‌قامی عه‌فه‌ویی عێراقی، به‌ره‌و شه‌ڕی هیستریای ماڵ به ماڵ وکۆڵان به کۆڵان و شه‌قام به‌شه‌قام و گه‌ڕه‌ک به‌گه‌ڕه‌ک وشار به‌شار هه‌ڵ ده‌کات.
کوشتن و بڕینێکی وا هێستریاو وا جانه‌وه‌رانه به‌رپا ده‌بێت، مێژوویی تراژیدیای کۆمه‌ڵ کوژیی عێراق خوێناوی تر ده‌کات .