حیزبه‌کان ،سه‌رکرده سیاسییه‌کان، ئێوه به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه ی دیاری کراو و به بیانوی جیا جیا ی ململانێ ی حیزبایه‌تی له هۆڵی په‌رله‌مان و له‌حکومه‌تی هه‌رێم ، به سیناریۆیی ناڕه‌وا و به ناوی چاکسازی ، مینحه‌ی زیندانیانی سیاسییتان بڕی .
سه‌رکرده‌کان ئێوه له شاخ و له شار ، شه‌ڕی یه‌کترتان کرد ،براتان به برا به کوشت دا ، جه‌رگی که‌س و کاری شه‌هیدانتان بڕی ، ده‌یان ژنتان بێوه‌ژن کرد ، هه‌زه‌ره‌ها منداڵتان بێ باوک کرد، به هۆی وتار‌و لێدوانی میدیاکانتانهوه ، خه‌ڵکتان فێری رق و کینه و توندوتیژی و تۆڵه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه وکوشتن و بڕین کرد،هه‌موو به‌هاجوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریتان ورد‌و خاش کرد.
سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان و په‌رله‌مان وحکومه‌تی هه‌رێم ، ئێوه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ن به کورسییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ،خاوه‌نی چی بوون ، چیتان هه‌بوو، له دوای راپه‌ڕینه‌وه ، ده‌ستان به‌سه‌ر سامانی ئه‌م نیشتمان دا گرت ، نه به‌کورسی ده‌سه‌ڵات ، نه به کۆمپانیا و نه به‌گێ به ستی نه‌وت و نه به بیره‌نه‌وته‌کان ، نه‌به بانقی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ، نه به‌و هه‌موو کۆشک و ته‌لاره ، نه به‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی و کاره ناڕه‌وا و غهدرهتان ، ده‌رونتان تێر نابێ .
ئێوه هه‌رچی جاش وخائین وموستهشاروئینتیهازی ماستاوچی ومه‌قاش و که‌سێتی یه دووفاقهکانتان کرد به سهرکردهوفهرمانده و تێکۆشه‌ری دێرین وپێشمهگهی دێرین .
به مه‌زاجی خۆتان ،ده‌یان لیستی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر وجێگری وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری گشتی وراوێژکارتان دروست کردووه ، خانه‌نشینی خه‌یاڵیتان بۆدیاری کردون .
ئێوه گه‌ر چاکسازی ده‌که‌ن ، بۆ یه‌که‌م هه‌نگاو له سه‌ره‌وه له خۆتانه‌وه ده‌ست پێ ناکه‌ن ، موچه‌و خانه‌نشینی خه‌یاڵی خۆتان و ژیانی لویسانهی خۆتان ، له گه‌ڵ بژێوی ژیانی هاوڵاتیان دا ،به پێوه‌ریی ته‌رازوویی یاسایی ئه‌وه‌نده جیاواز‌و لاسه‌نگه ، هیچ ده‌ستوورو یاساورێسایهک ئه وه قبوڵ ناکات ، ئه‌و پێوه‌ره ناره‌وا و ناعه‌داله‌تییه بۆ بۆ ژیانی خه‌یاڵاویی خۆتان کارێکی یاسایی و ره‌وایه ، ده‌یان ئه‌وه‌نده‌ی مینحه‌ی زیندانیانی سیاسی یه .
ئه‌م سیناریۆیی کۆمییدیا و تراژیدیا چاکسازییه‌ی ئێوه تا کوێ بڕ ده‌کات ؟
ئێوه به مه‌زاجی عه‌قڵی حه‌کیمانه‌تان ، به بڕینی ئه‌و مینحه ی زیندانیانی سیاسیی چاکسازی ده‌که‌ن .
بژێوی ژیانی زۆربه‌ی زیندانیانی سیاسیی ، قورس و دژواره به‌ڵام ئه‌وان وه‌ک ئێوه به‌ر چاو ته‌نگ نین ، وه‌ک ئێوه ته‌ماع کار‌و به‌رچاو ته‌نگ و ره‌زیل و چروک نین ، عیزه‌تی نه‌فسیان زۆر له کۆشک و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئێوه باڵاتره .
هه‌موو ئه‌و چاکسازییه مهزاجیانهتان بۆ ئه‌وه بوو ،هه‌موو سامانی ئه‌م نیشتمانه بۆ خۆتان و ماستاوچییه‌کانی ده‌وروبه‌رتان ره‌وایه.
ئه‌و مینحه ره‌مزییه دیاری کراوه ، که‌لێنێکی بۆ جگه‌ر گۆشه‌ی زیندان یانی سیاسیی پڕ ده‌کردوه ناڕه‌وایه .