دایکی شه‌هیدێك وتی :
-که هاتن جگه‌رگۆشه‌که‌م ببه‌ن ،موختاری گه‌ڕه‌کیان له گه‌ڵ دابوو،ئه‌وهیچی نه‌وتبوو ، ته‌نیا ده‌ست نیشانی ماڵی ئێمه‌ی بۆ کردبوون ، کوڕه‌که‌میان په‌ل به‌ست کرد،له‌و رۆژه‌وه سۆراغی نییه ، ونه ،ته‌رمه‌که‌شیان پێ نه‌داینه‌وه ،گۆڕی ونه.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیرین وتی:
-دوای چه‌ند مانگێک که له‌شاخ بووم ،باوك و دایك و خوشک و برام ده‌سگیر کران ،دوو برام دوو ساڵ له به‌ندیخانه‌ی سلێمانی و به‌عقوبه زیندان کران ، ئه‌منه‌کان له گه‌ڵ موختاری گه‌ڕه‌ک ناوی هه‌موو که‌لوپه‌لی ماڵه‌که و کتێبخانه‌که‌م یان نوسی ،ژنانی گه‌ڕه‌ك به گریان و پارانه‌وه به موختاری گه‌ره‌کیان وت :
-با هه‌ندێ که‌لوپه‌لیان تۆمار نه‌کرێت .
موختاره‌که وتی :
-ئه‌منه‌کان به قسه‌تان ناکه‌ن ، بێ ده‌نگ بن باشتره، خۆتان توشی گێچه‌ڵێکی گه‌وره‌تر مه‌که‌ن، من هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نی یه ، ته‌نیا له گه‌ڵیانا هاتوم .
دوای چه‌ند مانگێک ، ئه‌منه‌کان به هاوکاری موختار ی گه‌ڕه‌ک ، به لۆریه‌کی گه‌وره‌وه گه‌یشتنه ماڵی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ، هه‌موو که‌لوپه‌لی ماڵه‌که‌یان تاڵان کرد و له گه‌ڵ که‌لوپه‌لی ده‌یان ماڵه پێشمه‌رگه‌ی تردا ، له یاریگای سلێمانی هه‌راج یان کرد.
له سه‌رده‌می مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کانا به موختاره‌کانیان ده‌وت [سی خۆره‌کان ]، رژێم مانگانه 30 دینارموچه‌یان بۆ بڕیبوونه‌وه ، گه‌ر ده‌ست نیشانی شوین وحه‌شارگه‌ی پێشمه‌رگه یان بکردایه ، ئیستخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق ، خه‌ڵاتی ده‌کرد ن . مامه ریشه زۆر له سنووری که‌رتی 4 جه‌باری ، چه‌ند موختارێکی ترسان ، وازیان له جاسوسی هێنا.
حکومه‌تی عێراق له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانا ، موختاره‌کانی کردبوو ، به‌دارده‌ست و راپۆرت نوس و جاسوس، هه‌موو زانیاری و گۆڕانکاری وجموجۆڵێکی پێشمه‌رگه و رێکخستنه نهێنییه‌کانی لێوه‌رده‌گرتن.له دوای راپه‌ڕینه‌وه ده‌بوایه موختاره‌کان و کلتووره کانیان ، له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بسڕایه‌ته‌وه ، هه‌موو کاروباره مه‌ده‌نی و شارستانییه‌کان به ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بسپێرن ،ئه‌وان نوێنه‌ری گه‌لن.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێرامانه ،تا ئێستاش ،دوای راپه‌رین و گۆرانکاری 9 /4 / 2003 ، موختاره‌کان ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندین له نێوان خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌کان و دام و ده‌زگا ودامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و فه‌رمانگه کانی حکومه‌تی هه‌رێم ، به مۆریکی موختاری نه‌بێت ، هیج کاروبارێکی هاوڵاتیان به‌ڕێوه ناچێت و ئیفلیج ده‌بێت.
موختاری گه‌ڕه‌ک ، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه له کوێ ده‌ناسێت ؟ نه‌خێر، ئه‌مانیش به‌شێکن له بیرۆکراتی ئیداری و ئه‌ڵقه یه‌کی زیاده‌ن له رۆتین و گه‌نده‌ڵی ئیداره‌ی رژێمی به‌عس، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یش هه‌مان رۆڵی موختار‌و سیسته‌مه که‌یان ، په‌یره‌وی ده‌کات .
موختاره‌کان بۆمۆرێک ، بۆ رای کردنی کاری هاوڵاتیان،به خشیشیان ده‌وێ ،ئه‌وه‌ی گرنگه خه‌ڵک به‌خشیشی خۆی بدات.مۆری موختاری گه‌ڕه‌ک وه‌گرێت .
مۆری موختارده‌ڵێ:
-پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌ربکه ...که تۆ پاداشتی خۆت قه‌بڵاند ، موختاری هه‌ر گه‌ڕه‌کێک بێت، مۆرێکت بۆ ده‌کات ، گرنگ ئه‌وه‌یه مۆرت بۆ بکات ،با ده‌یان کیلۆ مه‌تریش دووربیت، تاکه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ی کوردستان ، خاوه‌نی له‌شکرێک موختاری گه‌ڕه‌که‌کان بێت ؟، تا که‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی به عس دا په‌یره‌و ده‌که‌ن ؟
ئه‌وه‌تا خه‌ڵکی گه‌ڕه‌کی باداوای هه‌ولێر ، تینویانه بێ ئاون ، رژاونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌کان ، داوای ئاو ده‌که‌ن ، موختاری گه‌ڕه‌ک له بری ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری خه‌ڵك بێ ، هاوکاری دواره‌واکانیان بێت ، به پێچه‌وانه‌وه ، دژی داواکه‌یان ،ده‌وه‌ستێته‌وه ، هه‌مان رۆڵی موختاره‌کانی سه‌رده‌می به‌عس ده‌نوێنێت ، به هه‌مان کلتوری جارانی به‌عس ، درۆ و ریکلام و ماستاو بۆ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات داران ده‌کات و ده‌ڵێ :
-گه‌ڕه‌کی باداوه بێ ئاو نییه ، خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک درۆ ده‌که‌ن ، خۆپیشانده‌ران ئاژاوه چین !