سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردی ، ئه‌وه‌نده داد په‌ره‌رن ، له دوای راپه‌ڕینه‌وه جیاوازی نێوان (پێشمه‌رگه‌و جاش ) یان ، له لیستی شه‌هیدان و.... خانه نشینان دا نه‌هێشت ، گه‌ر به وردی وقوڵی بڕوانینه ئه‌م وێنه پڕله تراژیدیایه ، گه‌ر چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی روداوه‌که ..بۆ هه ر که‌سێک ...له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر ، نیشتمانێکی تر باس بکه‌ین ، بڕوا ناکه‌م هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت له ئاستی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌دا ، نوقمی شه‌رمه‌زاری نه‌بێ و بێ ده‌نگ بێ ، له ناخ و ویژدانی خۆی دا ، هه‌ست به ئازارێکی ئاڵۆزی ده‌رونی و رسوایی قوڵ نه‌کات .ته‌نیا سه‌رکرده‌کانی کوردی نه‌بێ ، شانازی به‌م تراژیدیانهوه ده‌که‌ن ، ئه‌م سیناریۆیه به سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری وشکۆ ده‌زانن .
ئه‌م سه‌رکردانه هه‌ر وه‌ک سه‌دام مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و جاش و مسته‌شارو خائین وجاسوسانه ده‌به‌خشن ، که به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق ،توانیویانه ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه له ناو به‌رن ، له‌وسه‌رده‌مه دژواره‌دا . ئه‌وان روو به رووی پڕۆسه‌ی ته‌عریب وته‌بعیس و خاپورکرنی گونده‌کان بوونه‌وه . بۆ ئه‌وه‌ی پلان و نه‌خشه و به‌رنامه‌ی دروست کردنی ئۆردگاکان تێک بشکێنن .
هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی کورد ئاوا خه‌ت مائیل بوون ....فایله‌کانیان به‌ڵگه‌ی ته‌واون ،دۆکۆمینتێکن هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسایه‌ک ناتوانێ وشه‌و رسته‌و ، راپۆرت و بڕیاره‌کانی ناو ئه‌و فایلانه بسڕێته‌وه ،کاڵی بکاته‌وه .
هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کان ،به‌م نه‌خشه‌و پیلانه یان ، پێش راپه‌ڕین، ئاوا شۆڕ‌شیان کردووه ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌یان جاش ومه‌فره‌زه خاسه و ره‌فیق حیزبی و ره‌فیق سه‌دام ونهسیر موته‌قه‌دیم و خائین . وه‌ک له وێنه‌که‌دا ده‌یبینین ،به جیهازی تایبه‌تی ئیستیخباراتی عه سکه‌ری سوپای عێراق ، سه‌ر به فه‌وج و لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک وفهیلهقی پێنج ، له که‌رکوک و هه‌ولێر، به ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی به هاوکاری هێزه‌کانی سوپا ی عێراق و کۆپته‌ر، تاریک و لێڵی به‌یانیان خۆیان ده‌گه‌یانده ناو گوند‌و شوێنه چه‌په‌که‌کانی نێو گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان ، به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان ...که‌رت ...هه‌رێمه‌کان دا ده‌گه‌ڕان ،بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌دیلی ده‌سگیر بکه‌ن ، یا گوله بارانی بکه‌ن ، بۆ مشتێ پاره و ئافه‌رینێک بیانفرۆشن .
دوای راپه‌رین ئه‌م سه‌رکردانه ، ده‌یان ته‌لاری باڵا‌و و کۆمپانیای جۆراو جۆر‌و به‌نزیخانه‌و گرێ به‌ستی نه‌وتیان ،له سه‌ر خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه و ئه‌نفاله‌کان دامه‌زراند .
ئێستا ئه‌و جاش و مسته‌شارانه، ئه‌و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه، هاورێ ی گیان به گیانی زۆر له سه‌رکرده کانی کوردن ، پێکه‌وه پێکی ده‌سکه‌وت و .سه‌رکه‌وتنه‌کان هه‌ڵده‌ده‌ن ، ئیستا ناوی ئه‌و جاشانه ی به ده‌ستی پێشمه‌رگه ی ئه‌م نیشتمانه کوژراوه ، له ناو لیستی شه‌هیدانی کوردستان دا ، به پله‌ی باڵای جیا جیا تۆمارکراوه ، ناویان له لیستی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دا به جۆرێکه ، پله‌کانیا ن زۆر له شه‌هیدوپێشمه‌رگه دێرینه‌کان باڵاتره .
ئه‌مه‌یه مێژووی شانازی کۆمید یای پڕله تراژیدیای کورد ...ئه‌مه‌یه شکۆی سایکۆلۆژی عه‌قڵی سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد ، ته‌واو که‌ری پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی کۆمه‌ڵ کو ژی کورده.
بروانه ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کورد ، چه ند داد په‌ره‌رن ، چه‌ند به به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه ی چڕ پڕ، له دوای راپه‌رین وپه‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردی ، هه‌موو توانای مادی و مه‌عنه‌ویی و یاسایی و میدیاییان خستوه‌ته گه‌ر ، بۆ ئه‌وه ی جیاوازی نێوان پێشمه‌رگه‌و جاش وخائین نه‌هێڵن .
+ شه‌وی 29 / 4 / 1979سیروان تاڵه‌بانی فه‌رماندی هه‌رێمی 5 قه‌ره‌داغ وحه‌سه‌ن خاوێ ی و عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین ونهجات.که‌رکوکی و محه‌مه‌د که‌ریم وهه‌ژار ، به تراکتۆرێک پڕ له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی یه‌وه ، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له سه‌کردایه‌تی یه‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ، له گوندی زێڕین جۆی شاره‌زوور ده‌که ونه که‌مینێکی جاشه‌کانه‌وه ، به ئاربی جی ود هسڕێژ ی چه‌که‌کانیان دایان ده‌گرنه‌وه ، جه‌سته‌یان ده‌که‌ن به خه‌ڵوز .