مرۆڤێکی هێمن ورووخۆش و ده‌رون پاک ،ناخی وه‌ک به‌فری چیاکان سپی وجوان ،سه‌ربه‌رز وه‌ک لوتکه‌ی کێوه‌کان، عاشقی وشه‌و زمان وخاک و کلتوری کورده‌واری ، دوای 21ساڵی ته‌مه‌نی پڕله هه‌ناسه‌ی غوربه‌تی نیشتمان ، به تێشووی زانستی نوێوه گه‌ڕایه‌وه بۆ باوه‌شی بێ نازی زانکۆ وشاره‌که‌ی.
ئه‌و که‌سێتی یه به ئه‌مه‌که ، ( د. کوردۆ عه‌لی )* بوو،له به‌هاری ته‌مه‌نی گه‌نجێتی دا ،به هۆی بار ی نائاسایی ژیان و سیسته‌می تۆتالیتاریی رژێمی عێراق ، به‌رامبه‌ر به مرۆڤی کورد، په‌یوه‌ندی کردوه به ریزه‌کانی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان و( کاژ‌یک) ، ( پاسۆک )، به‌شداری له خه‌باتی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌که‌ی کردووه ، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول بووه ،دواتر رووی کردوه‌ته ئه‌وروپاو له نه‌مسا گیرساوه‌ته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی د.کوردۆ عه‌لی ، بڕیارێکی ساتی و کتو پڕ نه بوو ، ئه‌و رۆژانه‌ی به هۆی کاری سیاسیی و هه‌ڵوێسته‌کانییه‌وه، ژیانی ئه‌و له نیشتمانه‌که‌ی مه‌حاڵ بوو ، به ناچاری هه‌ڵات و په‌ڕیده‌ی هه‌نده‌ران بوو ،له‌وێ بۆ چرکه یه‌کیش ، هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌ست نه‌دا ، هه‌مووژیانی غوربه‌ت وئاواره‌یی ئه‌و خه‌ونی گه‌ڕاوه‌نه‌وه بوو بۆ نیشتمان .
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی رژێمی عێراق و دوای ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، به هۆی ژیانی دژوار‌و نائاسایی له نیشتمان ،ده‌یان ، سه‌دان شه‌پۆلی گه‌نج له چین وتوێژه جیاجیاکان ، سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت و رووه‌و چاره‌نوسێکی ون ، له ئهوروپاگیرسانهوه .
ژیانی مرۆڤه به هه‌ڵوێسته کان ، له به‌رهۆکاری سیاسیی، له‌نیشتمان قورس وئاڵۆزو دژوار‌و مه‌حاڵ بوو ،هه‌ندێکیان به هیوای خوێندن و و فێربوونی زانست و خۆپێ گه‌یاندن روویان کرده هه‌نده‌ران ، له‌وێ هه‌موو توانای خۆیان خسته گه‌ڕ، تا بڕوانامه‌یه‌کی باڵا یان به‌ده‌ست هێنا ،هه‌ندێکی تریان به‌هۆی بارودۆخی داته‌پیوی ئابووری کوردستان ، به ناچاری کۆچ و ره‌ویان کرد ، وازیان له ژیانی کوله مه‌رگی نیشتمان هێنا ، له‌وێ ، بژێوی ژیانی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یان دابین کرد ،بوون به پشت و په‌نایه‌ک بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و که‌س و کاریان .
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بۆماوه‌یه‌کی کورت بار‌و دۆخی سیاسیی و ئابووری ئه‌م هه‌رێمه ئاسایی بووه ، کۆچ و ره‌وه‌که پێچه‌وانه بووه‌وه، به‌ڵام جارێکی تربارودۆخهکهیان دژوارکردهوه ، کۆچ و رهو رووهوئهوروپا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه .
دکتۆر کوردۆ عه‌لی له تاراوگه جه‌سته‌یه‌کی بێ گیان بوو ،رۆحی شه‌یدای هه‌میشه له ده‌وری شه‌می نیشتمانه‌که‌ی دا بوو ، له 1992 بۆ یه‌که‌م جار نامه‌ی بۆ ( زانکۆی سلێمانی) و( زانکۆی هه‌لێر) نارد ، ئاماده‌ی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان نیشان دا، ،به‌ڵام زانکۆکان زۆر بێ موبالاتانه ،هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌دایه‌وه .
نامۆ بوون له نیشتمان له لای دکتۆر کوردۆی خاوه‌ن به‌های شکۆی هه‌ستی جوان ،مردنێکی له‌سه‌رخۆی به‌رده‌وام بوو ، هه‌ڵقه‌ندن و ههڵچڕوکاندنی ره‌گ وریشه‌ی بوو له خاک ، تووڕدانه سه‌ر تاوێری رژدو ماهی غوربه‌ت وکه‌ش و هه‌وایه‌کی نامۆ و نه‌گونجاو نه‌شیاوبوو ، خۆخواردنه‌وه‌و ئازار‌و تاڵاو چه‌شتن خۆ گوم کردن و نامۆ بوون له ده‌روون و هه‌ستی خۆی ، له‌ده‌ست دان وبه جێ هیشتنی هه‌رچی ئه‌وانه بوو که خۆشی ویست بوون ، گنگڵدان بوو له ئازار‌و خه‌مێکی قوڵی قورسی بێ کۆتایی ، ئه‌شکه‌نجه‌ی رۆح و بیرکردن و تامه‌زرۆیی بوو، تا مه‌ودای شه‌یدا بوون و وێڵ بوون ، ئه‌و به‌دوای ئه‌و که‌شه ره‌سه‌نه خۆڕسکهیدا وێڵ بوو ، که تێیدا چه‌که‌ره‌ی کردبوو ، هه‌ڵچوون بوو به‌دووی شتێکی له‌ده‌ست چوو، به‌ده‌ست خستنه‌وه‌ی بۆ(کوردۆ)ی عاشقی خاک و هه‌ڵویست، ئاسان نه‌بوو.
زه‌مه‌نه‌کانی غوربه ت ،زه‌مه‌نێکی بێ کۆتایی ده‌ردناکی غه‌مباربوو .که‌شێک بوو به‌دووی خۆیدا وێڵ و عه‌وداڵ و سه‌رگه‌ردان بوو ، ،خۆی خۆی نه‌دۆزی بوه‌وه ، گه‌ر خۆشی بدۆزێته‌وه ، خۆی بناسیته‌وه ،بۆ خۆی ناحهوێ ته‌وه ، له عه‌زابێکی ده‌روونی بێ کۆتایی دا ، هێدی هێدی گیان و وزه‌ی ده‌تاوێته‌وه و به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار به‌رێ یان ده‌کرد ، خه‌می ئه و دنیایهیهک بوو به‌کۆڵی خۆ‌یا دا دابوو، کۆڵه‌که‌ی و له‌شی سواری دارشه‌قی لاقه‌کانی کردبوو،هه‌ڵگرتنی لاشه‌یه‌کی بێ گیانی پێ سپاردبوو .
زه‌مه‌نی ئێره ،زه‌مه‌نی خۆدزینه‌وه‌و هه‌ست کردن به بوونی خۆته ، به‌کایه‌ی خۆته ، به‌نرخ وبه‌های که‌سێتی خۆته ، زه‌مه‌نی بڕوا هێنانه و به خۆ‌و به‌وه‌ی هه‌یت ،خزمه‌تێکت لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، ئه‌و خزمه‌ته‌ت پێ ده‌کرێ ورۆح و ویژدانت ئاسوده ده‌بێ ،چی دی سفری دوای فاریزه نابی ،له جه‌نگه‌ڵی جه‌نجاڵی غوربه‌ت دا، خۆت گوم ناکه‌یت ،ژیانت به هه‌ده‌ر ناڕوا .
شه‌ڕی برا کوژی دڵی دکتۆر کوردۆ ی به جۆرێک شکاند ، گه‌ڕانه‌وه‌ی دواخست ،دوای 21 ساڵ ئاواره‌یی ، له 1/4/1999 له له وڵاتی نه‌مساوه گه‌ڕایه‌وه بۆ نیشتمان ، له زانکۆی سلێمانی ده‌ست به‌کار بوو ، دواتر کرا به راگری کۆلێجی هونه‌رله زانکۆی سلێمانی ،له 16/ 12 / 2016 دکتۆر کوردۆی پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر ، پسپۆری زمانی کوردی ، به ده‌م ئازاری به‌رده‌وامی نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه زمه‌نه تاڵه‌کانی هه‌نده‌ران و نیشتمانی به‌رێ ده‌کرد ،له سلێمانی ماڵئاوایی له ژیان کرد.
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
سه‌رچاوه وپه‌راوێز:
1-عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، د.کوردۆ عه‌لی دوای 21 ساڵ ئاواره‌یی به تێشووی نوێوه گه‌ڕایه‌وه بۆ باوه‌شی نیشتمان ،ژماره 371 ی ئاڵای ئازادی ، 2/ 7 / 2000 ، 10 پووشپه‌ڕ2700ی کوردی ، ل6.
*سه‌روه‌ت محه‌مه‌د ئه‌مین ، ناسراو به د. کۆردۆ له 20/ 2/ 1950 له قه‌ره‌داغ له‌دایک بووه .له 1970 بووه به ئه‌ندامی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان ی پارتی دیموکراتی کوردستان ، له 1974 رووی کردوهتهشاخ و بووه به پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول ، یه‌کێک بووه له تێکۆشه‌ره دیاره‌کانی بیریی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ندامێکی دیاری پارتی سۆشیالیستی کورد (پاسۆک ) بوو، له رێکخراوه‌کانی کاژ‌یک و پاسۆک دا خه‌باتی سیاسیی و رووناکبیریی کردووه ، له 1980 به هه‌ماهه‌نگی هاوبیرانی رێکخراوی خوێندکارانی سۆشیالیستی کورد له ئه‌وروپا – (سۆکسه )ی دامه‌زراند و سکرتیری ئه‌و رێکخراوه بوو، دوای دابڕان له سۆسکه ،(خوێندکارانی کورد )ی وه‌ک ئۆرگانی ئه‌و رێکخراوه ده‌رکرد ، رۆڵی سه‌ره‌کی گرنگی گێڕا به نوسین و وه‌رگێڕان ،دواتر دوورکه‌وته‌وه ،سه‌رقاڵی کاری نوسین و وه‌رگێڕان و لێکۆڵینه‌وه بوو،له 1992دکتۆر نامه‌که‌ی به ناوی (هه‌ندێ بابه‌تی وشه‌سازی کوردی )له زانستگه‌ی ساڵزبورگ به‌ده‌ست هێنا ،ئه‌م نامه‌یه‌ی به زمانی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن ئینستیتوی کورد له به‌رلین چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌م و نوسین و وه‌رگێرانانه‌ی چاپ و بڵاو کردوه‌ته‌وه
1-کوردستان و شۆڕشه‌که‌ی ،د.جه‌مال نه‌به‌ز،و. له ئه‌ڵمانییه‌وه کوردۆ عه‌لی ، له بڵاوکراوه‌کانی رێکخراوی سۆسکه 1985.
2-سۆڤیه‌ت و بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی کورد،هه‌ڵسه‌ندگاندنی دکتۆر نامه‌ی فازیلی مه‌لا مه‌حمود ،ساڵز بورگ 1986.
3-سڕینه‌وه‌ی چه‌ند په‌ڵه‌یه‌ک به ته‌وێڵی راستیه‌وه ،نامه‌یه‌کی کراوه بۆ که‌ریمی حسامی ،بنکه‌ی چاپه‌مه‌نی ئازاد ،سوید 1987.
4-مێگه‌ل –یه‌ڵماز گیونه‌ی و. له ئه‌ڵمانییه‌وه ، کوردۆ عه‌لی ،ساڵزبورگ 1989.
5مه‌سه‌له‌ی کورد له پارله‌مانی نه‌مسایی دا ،و. له ئاڵمانییه‌وه ،ساڵزبورگ 1989.
6-کۆمۆنیزمی ئه‌وروپایی قۆڵڤگانگ لیۆنهارد ،و. له ئاڵمانییه‌وه کوردۆ عه‌لی ، ساڵزبورگ 1990.
7-ئاشی چی و باراشی چی ؟باقه سه‌رنجێ له وه‌ڵامی گوتاره‌که‌ی به‌هادین نوریدا،ساڵزبورگ 1991.
8-ئاغا‌و شێخ و ده‌وڵه‌ت،مارتین ڤان برونه سن و.له ئاڵمانییه‌وه کوردۆ عه‌لی ،دووبه‌رگ ،بنه‌که‌ی چاپه‌مه‌نی رۆژ سوید 1996.
9-یه‌ک هه‌ڵووژه‌و هه‌زار هه‌ڵووژه ،سه‌مه‌دی بیهرنگی ،و.له فارسییه‌وه کوردۆ عه‌لی ،سالزبورگ 1989،چاپه‌مه‌نی ئارارات ،له‌لایه‌ن نوسنگه‌ی تارانه‌و ه بڵاو کراوه‌ته‌وه ،
10-نووسه‌ری هێژای تورک سمایل بێشکچی و تێڕوانینێکی زانستینانه له مه‌سه‌له‌ی کورد ،سالبزبورگ 1992.
11-هه‌ندێ بابه‌تی وشه‌سازی کوردی به زمانی ئه‌ڵمانی دکیۆرنامهکهی زانستگه‌ی سالزبورگ 1991-1992،ئه‌م نامایه له ئینیستیتوی کورد له به‌رلین چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
12-هه‌ڵكشان وداڕمانی ئیمپراتۆرییه‌کان باوک که‌نه‌دی،وه‌رگێڕانی له ئاڵمانییه‌وه