بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا له‌مه‌ر جوڵاندنی هێز له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری خاكی توركیا بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی "تیرۆر" زاده‌ی هه‌مان نیه‌ت تێگه‌یشتن نیه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی هێزێك ،كه هاوپه‌یمانێتیه‌كی جیهانی له‌سه‌ر ته‌مبێكردنی هاتۆته گۆڕێ.به‌ڵكو توركیا ئامانجی له‌م هه‌نگاوه ته‌سفیه‌ی حسابه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی،كه ئه‌مه‌ش پێكهاته‌ی پلان و جوڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تره،كه خودی جوله‌و په‌لاماره‌كانی داعش هه‌نگاو بیانوی هه‌نگاونانی دووه‌می پلانه‌كه‌یه كه ئه‌ویش له‌شكر كێشی سوپای توركایه بۆناو خاكی سوریا‌و رۆژئاوای كوردستان
چونكه له‌م پلانه‌دا داعش وه‌ك هێزێكی توندره‌وه هینده‌ی ئامرازه ئامانج نیه به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ئامانجی راسته‌قینه‌یه حكومرانێتی به‌شار ئه‌سه‌د وئیداره‌ی ناوچه كوردیه‌كانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌یه،وه چونكه خوێندنه‌وی توركیا په‌یوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌وه ،ئه‌وه‌ی كه تیرۆرسته داعش نیه به‌ڵكوو په‌كه‌كه‌و درێژكراوه‌كه‌یه‌تی له كوردستانی رۆژئاوا .وه ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش له "گه‌رمه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیدا" له وتاری چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ری خودی سه‌رۆك كۆماری توركیادا له كۆنفرانسی وزه جه‌ختی لێكرایه‌وه.وه به‌نیسفه‌ت هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌م بریاره‌ی په‌رله‌مانی توركیاوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د،به لای ئیرانه‌وه مه‌ته‌رسی و هه‌ره‌شه‌یه‌كی جدیه،هه‌ربۆیه له‌پاش بریاره‌كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران نیگه‌رانیه‌كانی ئێرانی گه‌یانده ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا.چونكه خۆی له خۆیدا ئه‌م بریاره‌ی په‌رله‌مانی توركیا‌و داگیركردنی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه،ده‌لاله‌ته له‌و جه‌نگه‌ی كه له‌نێوان بلۆكی شعی و سونیدا بونی هه‌یه،به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌چنه هه‌مان خانه‌ی هه‌ژمونگه‌رای ئه‌م دوو بلۆكه‌وه.
هه‌ربۆیه ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م بریاره‌ی په‌رله‌مانی توركیا، له په‌یوه‌ست به دۆزی كورده‌وه به تایبه‌ت (ئه‌زمونی خۆسه‌ری له رۆژئاوای كوردستان) مه‌ترسیدارتره له‌و رێكه‌وتنامه‌ی سالانی هه‌شتاكان(راوه‌دوونانی گه‌رم 1982)ی نێوان حوكومه‌تی توركیا‌و عیراق .هاوشان له‌گه‌ڵ بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆك وه‌زیرانه نوێكه‌ی توركیا داود ئوغولۆ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیزَندا ده‌بێژێت " ئیمه به‌رگری له كۆبانی ده‌كه‌ین و ناهێلین بكه‌وێتنه ده‌ست چه‌كدارانی داعش،سبه‌ینێ هه‌موو كارێكی پێویست ده‌كه‌ین بۆ به‌رگرتن له كه‌وتنی كۆبانی" به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره كه ئه‌م قسه‌یه‌ی ئۆغولۆ كه زاده‌ی بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مانه،هه‌ر به‌راست مه‌به‌ست لێی پارێزگاری له كۆبانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌یه،یان نه‌خوازه‌ڵا داعش بیانوی له‌شكركێشی توركیابوو بۆ كۆبانی!
وه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م بریاره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره كورده‌كانه‌وه وه پارتی گه‌لی كۆماریه‌وه سه‌لماندنی ئه‌وراستیانه‌ن،كه ده‌وڵه‌تی توركیا "پارتی داد و گه‌شه‌پێدان" نیه‌تی تری هه‌یه له‌م بریاره‌دا.كه بیانوی ده‌نگ نه‌دانی پارتی گه‌لی كۆماری به‌م بریاره نیه‌تی روخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شاره و بیانوی ده‌نگ نه‌دانی په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش په‌لاماردانی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستانه له‌لایه‌ن توركیاوه
هه‌ژیر كمال مسته‌فا