هەرێمە دەبێتە یەمەن یان ئیسرائیل؟

سەرکەوت شەمسەدین

هەرێمی کوردستان نابێتە سعودیە و مەسرور بارزانیش نابێتە محمد بن سەلمان، ئەوە خەونە بەڵام دەکرێت ببێتە یەمەن.

هەرێمی کوردستان یان دەبێتە خاوەنی سیستمێکی دیموکراسی و خاوەن سەروەری یاسا، یان هیچ ئایندەیەکی تری نییەو بەرەو لە ناوچون ئەچێت.

واتە ئەو شەڕەی ئێمە دەیکەین تا سیستمێکی دیموکراسی بەهێز دابمەزرێ کە لایەنە ناکۆکەکان لەرێگەی هەڵبژاردنەوە ململانێ بکەین تەنیا  مەبدەئێک نییە کە ئێمە باوەرمان پێیەتی، بەڵکو تاکە رێگەیە تە هەرێمی کوردستان وەک ئەو پێگە دەستوریەی هەیەتی وە وەک ۆێگە نێودەوڵەتیەی هەیەتی بمێنێتەوە.

بۆیە هیچ خۆ دزینەوەی ناوێ، هەرێمی کوردستان یان دیموکراسی هەڵدەبژێرێت هاوشێوەی ئیسرائیل یان دەبێتە یەمەن.

ئەمەی ئێمە بەرگری لێدەکەین بۆ رێکەوتنی ئاشتیانە و دەستوریانە لەگەڵ بەغداد، ئەو پەری دڵسۆزییە بۆ ئایندەی هەرێم، بەپێچەوانەوە هیچ شتێک لەوە ئاسانتر نییە وەک پارتی و یەکێتی ببیتە داردەستی ئێران و تورکیا و بەرژەوەندی خۆت بخەیتە پێش ئایندەی کوردستان.


08/02/2021



وتارەکانی تری نوسەر