ئێستا پارتی بەدوو لیست بەشداری هەڵبژاردن ئەکات

سەرکەوت شەمسەدین

_ قوباد تاڵەبانی بە چ دەسەڵاتێ دۆسیەی  گەندەڵی سەرۆکی پێشوی زانکۆی هەڵەبجە ی داخستووە؟

لە ساتەکانی کۆتایی دەنگدان لەسەر بودجەی ۲٠۲۱  عێراق، وەک هاوپەیمانی هیوا سەرقاڵی چەسپاندنی کۆمەڵێک برگە و مادە بوین کە تیایدا پرسی موچە، فەرمانبەرانی فیدڕاڵی لە هەرێم، پشکی پێشمەرگە،  پرسیبەنداوەکان و بواری تەندروستی، مەلەفی فەرمانبەرانی هەرێم و گواستنەوەیان بۆ بەغداد. بەشێکی زۆر لەو خاڵانەمان جێگریکرد و سەرەتا  فراکسیۆنی یەکێتی پشتیوانیان کردین.

پارتی بە هەموو هێزی خۆی دژمان بوو، تەنانەت لە دوا ساتە کاندا لە  کاتی دەنگدان پارتی واژوی کۆکردبوەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو خاڵانەی ئێمە چەسپاندبومان.

بە ناچاری پارتی لەرێگەی قوباد تاڵەبانی، کە ئەو شەوە لە بەغداد بوو، فشاری لە فراکسیۆنی یەکێتی کرد کە دەبێت لە پشتیوانکردنی هاوپەیمانی هیوا بکشێنەوە و لە ژێر ئەو فشارەدا یەکێتی پاشەکشەی کرد و چویە بەرەی پارتی.

لە پرسی نەوت و چەدین مەلەفی تر لە بەغداد یەکێتی یان بێ لایەن بووە لە نێوان ئێمە و پارتی یان هەوڵی دەدا پشتیوانی ئێمە بکات جگە لەو کاتانەی کە پارتی لەرێگەی قوباد تاڵەبانی یەوە پاشەکشەی بە فراکسیۆنی یەکێتی ئەکرد.

لە گفتوگۆکانیشمان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێم بەزەرەیەکیش سەرۆکی شاندەکە لە سیاسەت.و ستراتیژی پارتی لای نەداوە و بەڵکو زۆر سەرسەختانە تر لە پارتی پشتیوانی سیاسەتەکانی مەسرور بارزانی بووە.

بەدڵنیای ئێستا بۆ پارتی ئیتر دوو لیست هەیە، لیستی زرد و لیستی زەردی کاڵ.

ئێمەش لەگەڵ هاورێکانمان لە دەرەوەی ئەو دوو لیستەی پارتی رکابەرییان دەکەین و کۆڵیش نایەین.

بە موناسەبەی دەستگیرکردنی "گەندەلکاران" و هەڵمەتەکانی قوباد تاڵەبانی، ماوەی سێ ساڵە کەیسی سەرۆکی پێشوی زانکۆی هەڵەبجە  و سەرۆکی پێشوی زانکۆی سۆران م رەونەی دەستەی نەزاهە کردووە، جگە لە لابردنیان لە پۆستەکانیان، ئەوەی هەڵەبجە لەلایەن قوباد تاڵەبانی یەوە کەیسەکەی داخراوە، ئەوەی سۆران یش مەسرور بارزانی کەیسەکەی راگرتووە، هەردوکیشیان  پێشێلی زەقی دەسەڵاتی دادوەریان کردووە و ئەو دەسەڵاتەیان نییە.



29/07/2021



وتارەکانی تری نوسەر