کاک ئاوات ئەو پردەی قەرەداغ بۆخۆتانتان دروستکردووە، نەک بۆ خەڵکی قەرەداغ

سەرکەوت شەمسەدین
جارێ جەنابت وەزیری داراییت، موچەکەت دابەش نەکردووە هاتویت باسی رێگامان بۆئەکەیت، یان ئەوەیە رێگاکە و پردەکە بۆ کار ئاسانی خۆت و هاورێکانت دروستتکردووە بۆ راو و پشوی هەفتانەتان وەک بانگەشە پێمان ئەفرۆشیتەوە؟

وەزیری دارای پێرێ لەقەرەداغ بووە بۆ کردنەوەی ڕێگایەک، بەڵام لە قسەکانیدا دەڵێت پردمان بۆ گوندی سەرکۆ دروست کردووە . 

ئەوە زۆر جێگەی سەرسوڕمانە چونکە سەرکۆ گوندێکە (٥ )کم لە قەزای قەرەداغەوە دوورە و تاکو ئێستا ڕێگای قیری نییە و  هیچ پردێک دروست نەکراوە لەماوەی دەسەڵاتی ئەودا، پردێکت هەیە لەساڵی ٢٠٠٤ دروست کراوە. 

ئەو قسەیە ئەو کردویەتی بۆ بانگەشەیە یاخود ئەوەتا بەناوی پردەوە پارە سەرف کراوە ئەو ئاگادارنیە کەدروست نەکراوە، وەزیری ئاوەدانکردنەوەش لە تەنیشتت بوو ئەبوو بۆی راستبکردایەتەوە. 

ئەوڕێگایەش کەدروست دەکریت ڕێگایەکی لاوەکی یە، بەڵام باخ و ڤیلای زۆربەی هاورێ و خزمە بەرپرسەکانت لەکۆنە حزبت لەوێ یە، ئەم پرۆژەیە  زیاتر لەبەر خاتری ئەوان دروستکراوە، سودی بۆ ئەوان هەیە و خۆشت جار جار دەچیت بۆ ڕاوو بۆ ئەو شاخانە.

ئێوە هێندە وەفاتان نەبوو کە ئەو خەڵکە ماندووەی قەرەداغ هەرچی نەهامەتییە بەسەریان هات بەهۆی پێشمەرگەوە، ئێوەش ئەگەر دوو فلس سەرف بکەن بۆ خۆتانی خەرجدەکەن، بۆ خەڵکە ماندووەکە بۆ بیرێکی ئاو چەندین  ساڵ ئەبێت لە دەرگای وەزارەتەکەت بکەون وەڵامیان نادەیتەوە، بۆیە برۆ بەلای موچەکەتەوە تۆ کەڵکی بانگەشەت نییە.

28/09/2021



وتارەکانی تری نوسەر